بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئۆتۆمۆبیلی فریاکەوتن (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئۆتۆمۆبیلی فریاکەوتن
دەرھێنەرمایکڵ بەی
بەرھەمھێنەرمایکل بەی
برادلی جەی فیشەر
ئیان برایس
ویلیام شێراک
جەیمس ڤاندەربیڵت
سەرچاوەی چیڕۆکئۆتۆمۆبیلی فریاکەوتن
لەلایەن لۆریتس مونچ-پیتەرسن
لارس ئەندرێس پێدەرسن
کاستجەیک جیڵنھاڵ
یەحیا عەبدولمەتینی دووەم
ئیزا گۆنزالێز
مۆسیقالۆرن باڵف
وێنەگری سینەماییڕۆبێرتۆ دی ئەنجێلیس
دەستکاریپێترۆ سکالیا
دۆگ براندت
کاڵڤین ویمەر
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەیوونیڤەرساڵ پیکچەرز
ڕێکەوتی دەرچوون١٦ی ئازاری ٢٠٢٢ (نێودەوڵەتی)
٨ی نیسانی ٢٠٢٢ (ئەمریکا)
ماوەی فیلم١٣٦ خولەک
وڵاتئەمریکا
زمانئینگلیزی
تێچوون٤٠ ملیۆن دۆلار
داھات٥٢٬٣ ملیۆن دۆلار

ئۆتۆمۆبیلی فریاکەوتن (بە ئینگلیزی: Ambulance) فیلمێکی ئەکشنی ھەستبزوێنی ئەمریکییە لە ساڵی ٢٠٢٢ لە دەرھێنان و ھاوبەشی بەرھەمھێنان مایکڵ بەی و نووسینی کریس فێداکە. بەرھەمھێنانی ھاوبەشی نێوان کۆمپانیای ڕیپەبڵیک پیکچەرز و پڕۆژێکت ئێکس ئینتەرتەینمەنت و بەی فیلمزە، ھەروەھا دووبارە دروستکردنەوەی فیلمی دانیمارکی ئەمبولانسێنە لە ساڵی ٢٠٠٥. لەم فیلمەدا جەیک گیلنھال و یەحیا عەبدولمەتینی دووەم وەک برای بەخێوکەر ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن کە دوای دزینی بانکێک ئەمبولانسێک دەڕفێنن، و فریاگوزار (ئیزا گۆنزالێز) و ئەفسەرێکی پۆلیس (جاکسن وایت) بە بارمتە دەگرن.

فیلمەکە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠١٥ ڕاگەیەندرا و چەندین گۆڕانکاری لە تیمی فیلمەکەدا تێپەڕی. لە ساڵی ٢٠٢٠، بەی ھاتە ناو بابەتەکەوە بۆ دەرھێنانی فیلمەکە دوای ئەوەی پەتای کۆڤید-١٩ پلانەکانی بۆ وێنەگرتنی فیلمێکی جیاواز تێکدا. وێنەگرتن لە شاری لۆس ئەنجلۆس ئەنجامدرا، لە ناوەڕاستی پەتاکەدا لەگەڵ سینەماکار ڕۆبێرتۆ دی ئەنجێلیس. لە کاتی ناردنی بەرھەمەکەدا فیلمەکە لەلایەن پیترۆ سکالیاوە مۆنتاژی بۆ کرا و ھەروەھا تۆمارب فیلمەکە لەلایەن لۆرن بالفەوە ئاوازی بۆ دانراوە.

لە ١٦ی ئازاردا لە ھەندێک لە ناوچە نێودەوڵەتییەکان بە شێوەیەکی شانۆیی نمایشکرا، پاشان لە ٢٠ی ئازار بۆ یەکەمجار لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا نمایشکرا و لە ٨ی نیسانی ٢٠٢٢ لەلایەن کۆمپانیای یونێڤێرساڵ پیکچەرزەوە لە ئەمریکا بە شێوەیەکی شانۆیی نمایشکرا. فیلمەکە لە بۆکس ئۆفیسدا ئاستێکی کەمی بەدەستھێنا و داھاتی نزیکەی ٥٢ ملیۆن دۆلاری لە سەرانسەری جیھاندا بەدەستھێنا بە بوودجەیەکی ٤٠ ملیۆن دۆلار. لەکاتێکدا چیرۆکەکە ھەندێک وەڵامی جیاواز و ھەمەلایەنی بەدەستھێنا، بەڵام فیلمەکە ستایشی وەرگرت بۆ نمایشەکان و دەرھێنانی بەی و زنجیرە ئەکشنەکانی.

چیرۆک

ویڵ شارپ، چەکدارێکی دێرین لە ئەفغانستان کە زۆر پێویستی بە ٢٣١ ھەزار دۆلارە بۆ نەشتەرگەری بۆ ئیمی ھاوسەرەکەی، دەستی بۆ دانی، برا بەخێوکەرەکەی و تاوانبارێکی گەورە درێژ دەکات. دانی قسەی لەگەڵ دەکات بۆ ئەوەی بەشداری بکات لە دزینی بانکێک بە بڕی ٣٢ ملیۆن دۆلار. ھەرچەندە سەرەتا دوودڵ بوو، بەڵام ویڵ ڕازی دەبێت دوای ئەوەی دانی دووپاتی دەکاتەوە کە ئەم کارە بۆ ئیمی ھاوسەری ویڵ دەکات و سوودی دەبێت بۆیان. پلانەکە نزیکە لە سەرکەوتن تاوەکو ئەفسەر زاک کە دەچێتە بانکەکە بۆ ئەوەی داوایەک لە وەرگرتنی پارەی بانکی بکات، دۆخەکە دەزانێت و لەلایەن دانییەوە بە بارمتە دەگیرێت. پاشان تەقەکردن لە نێوان یەکێک لە ئەندامانی دزی و ھاوبەشی زاک ئەفسەر مارک ڕوودەدات. بەشی لێکۆڵینەوەی تایبەت (SIS) لە LAPD دەگاتە لای و ھەموو تیمەکە دەکوژێت جگە لە ویڵ و دانی کە پاشەکشە دەکەن بەرەو گەراجەکە. زاک ھەوڵی ھەڵھاتن دەدات و لەکاتی شەڕ و پێکدادان لە نێوان خۆی و دانی، بە ھەڵە لەلایەن ویڵەوە تەقەی لێدەکرێت.

ھەردوو براکە زاک بەجێدەھێڵن تا بمرێت، ھەوڵدەدەن لە پشتی بیناکەوە دەربچن بەڵام دواتر دەبینن لەلایەن پۆلیسەوە دەورە دراوە. پاشان ئۆتۆمۆبیلێکی فریاکەوتن دەڕفێنن کە فریاگوزار «کام تۆمپسن» لەناو ئۆتۆمبێلەکەدایە و چارەسەری ئەفسەر زاکی بریندار دەکات. دوای چەند خولەکێک و ڕاکردن و دەربازبوون لە پۆلیسەکان، ئۆتۆمۆبیلەکە لە کوچەیەک ڕادەگرن، کام ھەوڵێکی بێ ھیوا دەدات کە لەدەستی ئەو دوو برایە ھەڵبێت، بە بەکارھێنانی ئامێری ئاگرکوژێنەوە، بەڵام ھەر زوو لەلایەن دانییەوە دەگرترێتەوە.

کاپتن مۆنرۆی SIS دەگاتە شوێنی ڕووداوەکە و ھێلیکۆپتەرەکان بڵاودەکاتەوە بۆ ئەوەی بەدوای ئۆتۆمۆبیلەکەدا بگەڕێت. کام وا لە دانی دەکات کە یارمەتی بدات لە بەکارھێنانی ئامێری وەستاندنی لەش و ویڵ بۆ گواستنەوەی بەشێک لە خوێنەکەی بۆ زاکی، ئەمەش زۆر دانی سەرلێشێواو و بێزار دەکات. پاشان دانی پەیوەندی بە پاپییەوە دەکات کە یەکێکە لە ھاوڕێ تاوانبارەکانی باوکی بۆ یارمەتیدان لە لەدەستدانی پۆلیس لە بەرامبەردا ٨ ملیۆن دۆلار بەو پیاوەدا دەدات. لەکاتی ڕاکردن لە دەستی پۆلیسەکان، ئەفسەرە ھاوڕێکەی زاک، بەناوی ماڕک بە ئۆتۆمۆبیلێک بەدوای ئۆتۆمۆبیلە فریاکەوتنەکە دەکەوێت بەڵام لەبەرئەوەی سەگی یەکێک لە ئەفسەرە پلە گەورەکان لەنێو ئۆتۆمۆبیلەکەدایە، ھەرزوو ماڕک ناچار دەبێت ئۆتۆمۆبیلەکە بوەستێنێت.

ئەنسۆن کلارک، بریکاری ئێف بی ئای کە ھاوڕێی پێشووی دانی بووە، دەخرێتە سەر ئەو دۆسیەیە. زاک جەستەی دەست دەکات بە خوێنبەربوون، کام بە ھاوکاری ویڵ دەست دەکات بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ زاک. سەرەڕای بێ ئەزموونی و پچڕانی سپڵی زاک، کام نەشتەرگەرییەکە بە سەرکەوتوویی ئەنجام دەدات. کام ھەوڵدەدات ویڵ ڕازی بکات کە دانی بوەستێنێت، بەڵام بێ سوودە. مۆنرۆ کە بێ ئاگایە لە سەرکەوتنی نەشتەرگەرییەکە، بۆیە مۆنرۆ خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی ویڵ و دانی بکوژێت بەبێ ئەوەی دانوستان بۆ ژیانی کام بکات. کلارک تەلەفۆن بۆ کام دەکات و پێی دەڵێت دابەزێت. کام کە دەیەوێت ژیانی زاک ڕزگار بکات، ویڵ و دانی لەبارەی قەناس بەدەستەکان ئاگادار دەکاتەوە. دانی کە زۆر پەست بووە لە کام، بۆیە ئەیەوێت تەقەی لێ بکات، بەڵام ویڵ ناھێڵێت، ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی براکان شەڕ لەسەر دۆخی سەختی خۆیان بکەن. دواتر ئاشت دەبنەوە و پێکەوە گوێ لە مۆسیقا دەگرن بۆ ئەوەی گرژییەکان کەم بکەنەوە.

لە ڕووباری لۆس ئانجلەس، ھێلیکۆپتەرەکان بەدوای ئۆتۆمۆبیلە فریاکەوتنەکە دەگەڕێن، کاتێک دانی تەقەیان لێدەکات. پاشان ویڵ و دانی لە ھێڵی بەرامبەری ڕێگای نێوان ویلایەتییەکاندا لێدەخوڕن و چەندین ڕووداو لەوێدا دروست دەکەن. لەسەر فەرمانی پاپی، ڕۆبێرتۆی کوڕەکەی، ئۆتۆمۆبیلێکی بەتاڵ بەرەو پۆلیس دەبات دوای ئەوەی کە پڕی کردووە لە تەقەمەنی سی فۆڕ، و ھەروەھا دۆشکە لەسەر ئۆتۆمبێلی جیاواز جێگیر دەکات بۆ ئەوەی زیانێکی زیاتر بگەیەنێت، کە لە کۆتاییدا مۆنرۆ لە تەقەکردنەکەدا بریندار دەبێت. ماڕک بەدوای ڕۆبێرتۆدا دەگەڕێت و دوای شەڕ و پێکدادانێک بە شێوەیەکی کوشندە تەقەی لێدەکات و پاپی تووڕە دەبێت دوای کوشتنی کوڕەکەی. ھەر لەو ساتەدا دانی و ویڵ دەگەنە حەشارگەکەی پاپی.

پاپی داوا لە براکان دەکات زاک و کام لەگەڵ خۆیان بەجێبھێڵن بۆ ئەوەی مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن، ویڵ ڕەتیدەکاتەوە ھاوکاری بکات و لەگەڵ دانی یەکدەگرن بۆ کوشتنی پاپی و تیمەکەی. لەناو ئەو ئاژاوەگێڕییەدا، کام بە ھەڵە بە بەکارھێنانی دەمانچەی زاک تەقە لە ویڵ دەکات. دانی ئۆتۆمۆبیلە فریاکەوتنەکە دەباتە نەخۆشخانەیەک و دەمانچەی زاک دەدۆزێتەوە. توڕە دەبێت کاتێک کام ئاشکرای دەکات کە ئەو کەسە بووە کە تەقەی لە ویڵ کردووە. دانی سوێند دەخوات کە کام لەگەڵ خۆی لە تەلەڤیزیۆنی ڕاستەوخۆدا بکوژێت پێش ئەوەی ڕووبەڕووی پۆلیس ببێتەوە. ویڵ کە ھیچ بژاردەیەکی دیکەی نەماوە، تەقە لە پشتی دانی دەکات. دانی داوای لێبوردن لە ویڵ دەکات پێش ئەوەی بەھۆی برینەکانییەوە بمرێت. پۆلیس ویڵ بە سەختی بریندار دەگرن و دەیبەنە ژوورەوە بۆ نەشتەرگەری، کام بە نھێنی بەشێک لە پارەی دزییەکە دەدات بە ئیمی بۆ نەشتەرگەرییەکەی، زاکیش کاتێک لەلایەن پۆلیسەوە لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت سەبارەت بە برینەکانی، پێیان دەڵێت کە ویڵ ژیانی ڕزگارکردووە.

ڕۆڵەکان

Jake Gyllenhaal at the 2017 Cannes Film Festival in Cannes, France.
Yahya Abdul-Mateen II at the 2017 premiere of "Baywatch" in Sydney, Australia.
جەیک جیڵنھاڵ و یەحیا عەبدولمەتینی دووەم ڕۆڵی ئەو برا بەخێوکەرانە دەبینن کە پێکەوە لە بانکێک دزی دەکەن.
  • جەیک گیلنھاڵ وەک دانێڵ «دانی» شارپ: تاوانبارێکی ماوە درێژە و برا بەخێوکەری ویڵە.
  • یەحیا عەبدولمەتینی دووەم وەک ویلیام "ویڵ" شارپ: چەکدارێکی پێشووی ھێزی دەریایی ئەمریکا و ئەفغانستانە، کە پەیوەندی بە دانی برا بەخێوکەرەکەیەوە دەکات بۆ دزییەک تا بتوانێت پارەی نەشتەرگەری ھاوسەرەکەی بدات.
  • ئیزا گۆنزالێز وەک فریاگوزار کامیلی "کام" تۆمپسن: گەنجێکی فریاگوزاری نێو ئۆتۆمۆبیلی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەی "لا مێمۆریاڵ" کە بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لەلایەن برایانی شارپەوە بە بارمتە دەگیرێت.
  • گارێت دیلاھەنت وەک کاپتن مۆنرۆی ئێڵ ئەی پی دی، سەرۆکی مەیدانی یەکەی ئێڵ ئەی پی دی ئێس ئای ئێس: بەرپرسی بەدواگەڕانی براکانی شارپ.
  • کیر ئۆدۆنێل وەک بریکاری ئێف بی ئای ئەنسن کلارک: سەرۆکی یەکەیەکی ئێف بی ئایە کە ئاشنایە بە دانی شارپ بەھۆی ھاوڕێیەتی ڕابردوویان لە کۆلێژ.
  • جاکسن وایت وەک ئەفسەر زاک: ھاوپیشەی ماڕک و ئەفسەرێکی تازەپێگەیشتوو کە لەلایەن براکانی شارپەوە بە بارمتە دەگیرێت.
  • ئۆلیڤیا ستامبۆلیا وەک لیوای ئێڵ ئەی پی دی دازگیگ: ئەفسەری چاودێری یەکەی ئێڵ ئەی پی دی ئێس ئای ئێس.
  • مۆیسس ئینگرام وەک ئیمی شارپ، ھاوسەری ویڵ شارپ
  • کۆڵین ودێل وەک فریاگوزار سکۆت: ھاوبەشی کام
  • سێدریک ساندەرز وەک ئەفسەری ئێڵ ئەی پی دی ماڕک، ئەفسەرێکی گەنجی تازەپێگەیشتووی پۆلیسی ئێڵ ئەی پی دییە و ھاوبەشی زاکە.
  • ئەی مارتینێز وەک پاپی، سەرۆکی باندێک
  • جێسی گارسیا وەک ڕۆبێرتۆ کوڕی پاپی
  • خۆسێ پابلۆ کانتیلۆ وەک جیسوس، ئەندامی باندێک و دەستی ڕاستی پاپی
  • وێڵ وەک کاسترۆ، ئەندامی باندێک و ھاوڕێی نزیکی دانی
  • دیڤان چاندلەر لۆنگ وەک میڵ گیبسن: ئەندامێکی باندێکی دانی
  • ڕاندازۆ مارک وەک ڕاندازۆ، یەکێکە لە ئەندامانی باندەکەی دانی کە وەک شۆفێرێکی ھەڵھاتنیان کاردەکات
  • ڤیکتۆر گۆیکاج وەک ڤیکتۆر
  • بریێلا گویزا وەک لیندسی، کچێکی بچووک کە لەلایەن کامەوە یارمەتی دەدرێت
  • برێندان میلەر وەک ترێنت
  • ڕێمی ئادێلێکێ وەک سی ئێس وەید
  • جەیمی مەکبراید وەک جەی
  • چێڵسی ھاریس وەک ئەفسەری پۆلیسێک

بەرھەمھێنان

پەرەپێدان

ئۆتۆمۆبیلی فریاکەوتن دووبارە دروستکردنەوەی ئەمریکایە بۆ فیلمی دانیمارکی ساڵی ٢٠٠٥ بە ھەمان ناو. بەرھەمھێنەر برادلی جەی فیشەر ڕای گەیاندووە، مایکڵ بەی یەکەم ھەڵبژاردەی بووە بۆ دەرھێنانی فیلمەکە بەڵام لە سەرەتادا پڕۆژەکەی تێپەڕاندووە. فیلمەکە لە ٢٨ی ئابی ٢٠١٥ ڕاگەیەندرا و فیلیپ نۆیس لە سیناریۆیەکەوە کە لەلایەن کریس فێداکەوە نووسراوە، وابەستەی دەرھێنانی فیلمەکە بوو. دوای دوو ساڵ باس لەوە کرا کە نۆیس دووانە دەرھێنەر ناڤۆت پاپوشادۆ و ئاھارۆن کیشالێس جێگەی ئەویان گرتووەتەوە، بەڵام ئەم وەشانەی فیلمەکە ھەرگیز نەچووە ناو بەرھەمھێنانەوە.

ھەروەھا پەرەپێدانی فیلمەکە بریتی بوو لە ھاوکاری نێوان تیمە جۆراوجۆرەکانی داھێنەر و تەکنیکی بۆ ئەوەی چیرۆکێک بە جیھان بگەیەنن. زنجیرە ئەکشنەکانی، دیمەنە چڕەکانی ڕاوکردن و دیمەنە تەقینەوەکان توخمە سەرەکییەکانی فیلمەکەن کە پێویستیان بە پلاندانان و جێبەجێکردنی ورد ھەبوو لە کاتی پرۆسەی پەرەپێداندا. بەو پێیەی مایکڵ بەی لە سەرۆکایەتیدا بوو کە بە شارەزایی خۆی لە دەرھێنانی فیلمە پڕ لە ئەکشنەکاندا ناسراوە، تیمەکە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو و کاریگەرییە بینراوەکانی بەکارھێنا بۆ دروستکردنی دیمەنی واقیعی و ورووژێنەر. بەکارھێنانی ئامرازە پراکتیکیی و سی جی ئای و کاریگەرییە تایبەتەکان ڕۆڵێکی گرنگی ھەبوو لە ھێنانەدی گێڕانەوەی خێرا و سووتەمەنی ئەدرنالین لەسەر شاشە. ھەربۆیە پەرەپێدانی «ئۆتۆمۆبیلی فریاکەوتن» ھەوڵە ھاوبەشەکانی تیمێکی بەتوانای سینەماکاران، ھونەرمەندانی کاریگەرییە بینراوەکان، ڕێکخەرانی ئامراز و تیمەکانی دوای بەرھەمھێنان پیشان دەدات بۆ گەیاندن و بڵاوکردنەوەی فیلمەکە.

فیلمەکە لەلایەن کۆمپانیای ئیندیاڤۆر کەنتێنت پارەی بۆ دابینکراوە و لەلایەن کۆمپانیای نیو ڕیپەبڵیک پیکچەرز و پڕۆژێکت ئێکس بەرھەم ھێنراوە. جەیک گیلنھال سیناریۆی فیلمەکەی وەرگرتووە لەکاتی وێنەگرتنی پڕۆژەیەکی جیاواز لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠. مانگی دواتر فیلمەکە لەگەڵ گیلنھاڵ و دیلان ئۆبراین لە گفتوگۆکاندا ڕاگەیەندرا بۆ ئەوەی ڕۆڵی ئەو دوو برا بەخێوکەرە ببینن کە ئەمبولانسەکە دەڕفێنن و ئیزا گۆنزالێز لە دانوستانەکاندا بۆ ڕۆڵگێڕان وەک فریاگوزارێکی نێو فیلمەکە دەستنیشان کرا. کاستی گیلنھاڵ ھۆکارێکی باش بوو بۆ ئەوەی بەی بڕیاری وێنەگرتنی فیلمەکە بدات. بۆ ئامادەکاری بۆ ئەو ڕۆڵە، گۆنزالێز سێ مانگی بەسەر برد «لە نزیکەوە لەگەڵ ئاگرکوژێنەوەکان، فریاگوزارەکان، پزیشکانی نەشتەرگەری و ھەموو کەسێک کە لە دەوروبەری سیستەمی چاودێری پزیشکیدا کاردەکات». ھەروەھا ئۆتۆمۆبیلێکی فریاکەوتنی بەکرێ گرت و ھاوڕێیەکی بۆ ئۆتۆمبێلەکەی ھێنابوو بۆ ئەوەی ھاوسەنگییەکەی لە فیلمەکەدا باشتر بکات. لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، کۆمپانیای یونێڤێرساڵ پیکچەرز دووپاتی کردەوە کە فیلمەکە دابەش دەکەن و ڕای گەیاند، ئۆبراین وازی لە پرۆژەکە ھێناوە بەھۆی ناکۆکی خشتەی کارەکانەوە. یەحیا عەبدولمەتینی دووەم وەک جێگرەوەی ھەڵبژێردرا کاتێک توانی فیلمەکە لە خشتەی خۆیدا بگونجێنێت، ئەمەش دوای دواکەوتنی بەرھەمھێنانی فیلمی ئاکوامان و شانشینی ونبوو (٢٠٢٣). گۆنزالێز دوای سێ ڕۆژ پشتڕاستکرایەوە کە ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت. باقی کاستی فیلمەکە لە نێوان مانگی یەک و ئایاری ٢٠٢١ ڕاگەیەندرا.

وێنەگرتن

فیلمەکە بە بوودجەی ٤٠ ملیۆن دۆلار لە ناوەندی شاری لۆس ئەنجلۆس وێنەیگیراوە. وێنەگرتن دوای سی و ھەشت ڕۆژ تەواوکرا. لە کاتی پێش بەرھەمھێنانی فیلمەکەدا، ڕێکخەری کارە شانۆیییەکان «مایک گەنتەر» سێ ڕۆڵی سەرەکی فیلمەکەی خستە ناو خولی شۆفێری کارە شانۆیییەکانەوە بۆ تاقیکردنەوەی تواناکانی شۆفێریکردنیان. بەڕێوەبەری شوێنی سەرپەرشتیاری بەناوی ڕۆب گیبسن، بە بەکارھێنانی پەیوەندییە نزیکەکانی لەگەڵ فیلم لا، مۆڵەتی شۆفێری بۆ ژمارەیەکی زۆر لە شەقامەکانی شار و ڕێڕەوی ئازاد لە شارەکەدا بەدەستھێنا. کاست و تیمی فیلمەکە بەھۆی پەتای کۆڤید-١٩ ناچاربوون پرۆتۆکۆڵی سەلامەتی وەک بەستنی دەمامک لە کاتی سێتدا پەیڕەو بکەن. بەرھەمھێنانەکە بە گشتی شەش ئۆتۆمۆبیلی فریاکەوتنی لە کۆمپانیای دانیمارکی فالک قەرز کردووە. دیمەنەکانی ناو ئۆتۆمۆبیلی فریاکەوتنەکە بە بەکارھێنانی سێ ئۆتۆمۆبیلی فریاکەوتن تۆمارکراون. بەپێی وتەی عەبدولمەتین، شوێنێکی تەسک و سنووردار لەنێو ئۆتۆمۆبیلەکە ھەبووە، کە پێویستی بە گیلنھاڵ ھەبووە بۆ یەک دوو گرتن کامێراکە بگرێت.

بۆ وێنەگرتنەکە چەندین کامێرای دیجیتاڵی کۆمۆدۆ لەلایەن کۆمپانیای ڕێد بەکارھێنرا. بەشێکی بەرچاو لە فیلمەکە بە بەکارھێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بینینی کەسی یەکەم لەلایەن کۆمپانیای لایتکرافتەوە وێنەیگیراوە. بەی وتی ئەم شێوازەی وێنەگرتنەی کە جێبەجێ کراوە، ئیلھامەکەی لە دەرھێنانی فیلمێکی ستیڤن سپیلبێرگ بەناوی جەنگی جیھانەکان (٢٠٠٥) وەرگرتووە بۆ ئەوەی ڕێگەی نوێ بخاتەڕوو بۆ ئەوەی چیرۆکەکانی بخاتە سەر شاشە و لە ھەمان کاتدا خۆی وەک دەرھێنەر کاری لێ بکات. فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ناو فیلمەکە لەلایەن فڕۆکەوانانی خولی پێشبڕکێی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان جۆردن تەمکین و ئەلێکس ڤانۆڤەر بە بەکارھێنانی شاشەی ھەڵواسراو بەکاردەھێنران. ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی کە لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانەوە گیراوە، دیمەنەکانی سەنتەری کۆنگرە لە لۆس ئەنجلۆس و ناوچە چڕەکانی تری شارەکە لەخۆدەگرێت. بۆ ئەوەی فیلمەکە ھەست بە ڕەسەنایەتی بکات، ڕێگە بە کاستەکە درا ھەندێک لە دێڕەکانیان بگۆڕن. ھەروەھا بەرھەمھێنانەکە پزیشکی نەشتەرگەری، ئاگرکوژێنەوە، تیمی سوات، قەناس بەدەست، ئەندامانی نھێنی ئێس ئای ئێس و ٥٢ ئەفسەری ئێڵ ئەی پی دیان بۆ تەقەکردنەکە بەکرێ گرت.

لە یەکەم ڕۆژی وێنەگرتندا، لەکاتی وێنەگرتنی گرتە ڤیدیۆیییەکانی ئۆتۆمۆبیلی فریاکەوتنەکە کە لەسەر ڕێگایەکی ئازاد لێیان دەخوڕی، بەی سەرنجی چەند ئەفسەرێک و سێ پۆلیسی ماتۆڕسکیلی دا. پرسیاری لێکردن کە ئایا دەیانەوێت ڕۆڵی سەرەکی ببینن، ئەوانیش ڕازی بوون، پاشان ڕێگەکەیان بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگرت بەخۆڕایی، لەبری ئەوەی تێکڕای تێچووی ٣٥٠–٤٠٠ ھەزار دۆلار بدەن. لە یەکەم ڕۆژی گارێت دیلاھونت لە سێتی فیلمەکەدا، تیمەکە توانیان بچنە ناوچەیەک کە ھۆڵی شارەوانی لۆس ئەنجلۆس و بینای تایمز میرۆر سکوێری و بارەگای ئێڵ ئەی پی دی لەخۆدەگرێت کە تەنھا نزیکەی ١٩ خولەک ویستیان ڕووناکی سروشتی بۆ وێنەگرتن بەکاربھێنن. لەگەڵ دەستپێکردن، بەی تێگەیشت کە دەبێت کاتێک بەسەر ببات بە دانانی ماستیفی ئینگلیزی (جۆرێکی سەگی ئینگلیزی) لە فیلمەکەدا کە سەگی خۆی بوو، لەناو ئۆتۆمبێلێکی بچووکدا. لەم بابەتەدا بەی بە سەختترین ڕۆژ لە سێتدا وەسفی کرد.

دیمەنی ڕاوکردنی ھێلیکۆپتەرەکان لە ڕووباری لۆس ئەنجلۆس لە سیناریۆکەدا نەبوو؛ بەی لە کۆتایی ھەفتەدا بیرۆکەکەی ھێنایە ئاراوە دوای ئەوەی دوو ھێلیکۆپتەر بەردەست بوون بۆ بەکارھێنان. دیمەنەکە لە ماوەی دوو کاتژمێر و نیودا بە ھاوکاری فڕۆکەوانی ھێلیکۆپتەر فرێد نۆرس وێنە گیراوە. لەبری ئەوەی کەسێکی شارەزاتر بۆ دیمەنەکە بەکاربھێنرێت، لە ڕاستیدا گیلنھال لە تەنیشت دەرگای ئۆتۆمۆبیلەکە خۆی ھەڵواسی و خۆی تەقەی لە ھێلیکۆپتەرەکان کرد لەکاتێکدا عەبدولمەتین ئۆتۆمۆبیلەکەی لێدەخوڕی. عەبدولمەتین سەرسام بوو بە وێنەگرتنی کتوپڕ و خێرای دیمەنەکە، لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکەیدا لەگەڵ ھاوڕێکەی بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ، وتی کە ئەمە شێتانەترین شتە کە تا ئێستا کردوومە. ھەروەھا بەی بەرپرسیارێتی گرتەیەکی ڤیدیۆیی گرتە ئەستۆ کە لە ئینستاگرامەکەیدا بڵاوی کردەوە، تێیدا ئەوەبوو کە ئۆتۆمۆبیلی فریاکەوتنەکە خۆی کێشاوە بە چەند ئۆتۆمبێلێکی تردا. دیمەنەکە لەلایەن سەرۆکی شارەوانی و پارێزگاری لۆس ئەنجلۆسەوە ڕەخنەی لێگیرا و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام سانسۆر کرا. بەی بە وردی باس لە پرۆسەی وێنەگرتنی فیلمەکە دەکات و دەڵێت «ڕۆژانە ٩٠ وێنە بۆ ١٢٠ وێنە دەگرن». کە ئەمەش وێنەیەکی زۆرە. چونکە زۆربەی فیلمەکان ڕۆژانە ٢٠ بۆ ٣٠ وێنە دەگرن. ئەمەش بەھۆی ئەوەوەیە کە من خۆم لەگەڵ ئەوان بووم، من دەرھێنەرێکم کە دەمەوێت بەخێرایی کارەکانم بکەم.

دوای بەرھەمھێنان

لۆرن بالف تۆمارب مۆسیقاکەی ئامادە کردووە؛ پێشتر ھاوکاری لەگەڵ بەی کردووە لە فیلمەکانی ١٣ کاتژمێر: سەربازە نھێنییەکانی بنغازی (٢٠١٦) و ٦ ژێرزەمینەکە (٢٠١٩). تۆمارەکە لە ستۆدیۆکانی دەبی ڕۆد لە لەندەن تۆمارکراوە، و لە ٨ی نیسانی ٢٠٢٢، لەلایەن باک لۆت میوزیکەوە بڵاوکراوەتەوە. مۆنتاژ لەلایەن پیترۆ سکالیاوە کاری لەسەر کراوە. بەھۆی بوودجەی فیلمەکەوە، بەی ئاماژەی بەوەکرد کە دڵخۆش نییە بە ھەندێک لە کاریگەرییە بینراوەکانی ناو فیلمەکە: چونکە «سی جی ئای زۆر نییە». لە چاوپێکەوتنێکی جیادا ئاماژەی بەوەشکرد و وتی: «من زۆر سی جی ئای بەکارناھێنم. لە فیلمی ئۆتۆمۆبیلی فریاکەوتن سی جی ئای زۆر کەمی لەسەرە. زۆربەی دیمەنەکان ڕاستەقینە بوون».

بڵاوکردنەوە

ئۆتۆمۆبیلی فریاکەوتن بۆ یەکەمجار لە یوو جی سی نۆرماندی لە پاریسی فەرەنسا لە ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٢ نمایشکرا. ھەروەھا لە بەرلین لە ٢٢ی ئازار، لەندەن لە ٢٣ی ئازار، ئیسپانیا لە ٢٤ی ئازار، لۆس ئەنجلۆس لە مۆزەخانەی ئەکادیمیای فیلمە جووڵاوەکان لە ٤ی نیسان و میامی لە ٥ی نیسان چالاکییەکانی نمایشکردنی ھەبوو، لە چالاکییەکەی لۆس ئەنجلۆسدا جەیسن مۆموای تەمەن ٢٠ ساڵ ئامادەبوو؛ کە بۆ پشتگیریکردن لە عەبدولمەتین، ھاوئەستێرەی ئاکوامان چووە ئەوێ.

فیلمەکە لە ١٥ی ئازاری ٢٠٢٢ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و لە ئەمریکا لەلایەن کۆمپانیای یونێڤێرساڵ پیکچەرز لە ٨ی نیسانی ٢٠٢٢ نمایشکرا. لە سەرەتادا بڕیار بوو لە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٢ نمایش بکرێت، ھاوکات بوو لەگەڵ بڵاوبوونەوەی فیلمی ئانچارتد، بەڵام دوای ئەوەی سۆنی بەڵێت ترەینی لە ٨ی نیسانەوە دواخست بۆ ١٥ی تەممووز، بەمەش کاتەکەی کراوە بوو بۆ فیلمێکی دیکە تابڵاوبکرێتەوە. لە ئەنجامی لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا، یونێڤێرساڵ نمایشکردنی فیلمەکەی لە ڕووسیا لە شانۆدا «وەستان».

میدیای ماڵەوە

فیلمەکە لە ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٢ بە شێوەی دیجیتاڵی و لەسەر داواکاری ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە و لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ فیلمەکە بەشێوەی فۆڕ کەی یوو ئێچ دی و بلوی-ڕەی و دی ڤی دی بڵاوکرایەوە.

بە بازاڕکردن

یەکەم ترایلەر لە سینەماکۆن لە ٢٥ی ئابی ٢٠٢١ نمایشکرا، و لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ بە شێوەی ئۆنلاین بڵاوکرایەوە. ھەڵمەتی بازرگانی بۆ فیلمەکە ستراتیژی و کاریگەر بوو، ئامانجی دروستکردنی جەنجاڵی و ڕاکێشانی بینەران بوو بۆ شانۆکە. بانگەشەکردنی فیلمەکە توخمە جۆراوجۆرەکانی وەک ترەیلەر، پۆستەر، کەمپەینی سۆشیال میدیا، و بۆنە ڕۆژنامەوانییەکانی لەخۆگرتبوو. بڵاوکردنەوەی چەندین ترەیلەری فیلمەکە یارمەتی دروستکردنی پێشبینی و پیشاندانی ئەکشنی بەرز و توخمە جێی سەرنجەکانی فیلمەکەی دا. ئەم ترەیلەرانە لە پلاتفۆرمە جیاوازەکاندا بڵاوکرانەوە بۆ ئەوەی بگاتە بینەرێکی بەرفراوان. ھەروەھا پۆستەریش کە ئەستێرەکانی فیلمەکە بە ناوەکانی جەیک گیلنھال و یەحیا عەبدولمەتین دووەمی تێدابوو، لە سینەماکان و ئۆنلاین دابەشکران بۆ ئەوەی سەرنجی بینراو بۆ بینەران دروست بکەن.

ئەکاونتی فەرمی سۆشیال میدیا بۆ فیلمەکە ناوەڕۆکی پشت پەردە و وێنەی بانگەشە و نوێکارییەکانی دەربارەی فیلمەکە ھاوبەش کردووە بۆ ئەوەی لەگەڵ ھەوادارانیدا پەیوەندی بکەن و وروژاندن دروست بکەن کە دەبێتە ھۆی بڵاوبوونەوەی. کاست و تیمی فیلمەکە بەشدارییان لە کارە ڕۆژنامەوانییەکان و چاوپێکەوتن و بۆنە بانگەشەیییەکان کردووە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر فیلمەکە و دروستکردنی بانگەشە لە ھەفتەکانی پێش بڵاوکردنەوەیدا. تیمی مارکێتینگ ھاوکاریان لەگەڵ کاریگەرەکان و ماڵپەڕە کات بەسەربردنەکان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن کرد بۆ ئەوەی بتوانن بگەنە بینەرێکی فراوانتر و لە ڕێگەی پێداچوونەوە و چاوپێکەوتنەوە زەنگ بۆ فیلمەکە دروست بکەن. بەپێی ئامارەکانی ئایسپۆت، یونێڤێرساڵ ٣٣ ملیۆن دۆلاری لە کارەکانی تەلەڤیزیۆنیدا خەرجکردووە بۆ بانگەشەکردنی فیلمەکە، کە ٨١٩ ملیۆن کاریگەری لە سەرانسەری ئەمریکادا دروست کردووە.

پێشوازی

بۆکس ئۆفیس

داھاتی فیلمی ئۆتۆمۆبیلی فریاکەوتن لە ئەمریکا و کەنەدا ٢٢٫٨ ملیۆن دۆلار و لە ناوچەکانی دیکەشدا ٢٩٫٥ ملیۆن دۆلار بووە، کە کۆی گشتی داھاتی جیھانی ٥٢٫٣ ملیۆن دۆلار بووە. لە ئەمریکا و کەنەدا، ئۆتۆمۆبیلی فریاکەوتن شانبەشانی فیلمی سۆنیک ھێج ھۆگ ٢ بڵاوکرایەوە. پێشبینی دەکرا لە کۆتایی ھەفتەی یەکەمی فیلمەکەدا ٨–١٤ ملیۆن دۆلار لە ٣٤١٢ سینەما بەدەستبھێنێت. فیلمەکە لە یەکەم ڕۆژیدا ٣٫٢ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێنا، لەنێویاندا ٧٠٠ ھەزار دۆلار لە پێشبینییەکانی شەوی پێنجشەممە. لە کۆتایی ھەفتەی یەکەمی فیلمەکەدا ٨٫٧ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێنا و پلەی چوارەمی لە بۆکس ئۆفیس بەدەستھێنا. لە کاتی کردنەوەیدا پیاوان ٦٢٪ی بینەرانیان پێکھێناوە، ئەوانەی تەمەنیان لە سەرووی ٢٥ ساڵەوە بووە ٧٧٪ی فرۆشی بلیتەکان و ئەوانەی سەرووی ٣٥ ساڵن ٤٩٪یان پێکھێناوە. دابەشبوونی نەتەوەیی ئامادەبووان دەری خستووە کە ٣٨٪ قەوقازی، ٢٩٪ ھیسپانی و ئەمریکی لاتین، ٢٢٪ ئەفریقایی ئەمریکی و ١١٪ ئاسیایی یان دیکەن. فیلمەکە لە کۆتایی ھەفتەی دووەمدا ٤٫١ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێنا، لە سێیەمین ھەفتەیدا ١٫٨ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێنا، و لە چوارەمیدا ١٫٢ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێنا پێش ئەوەی لە دە باشترینەکانی بۆکس ئۆفیس دەربچێت. ڕوبین لە ڤارێتی، فیلمەکەی بە بۆمبێکی بۆکس ئۆفیس زانی و ئاماژەی بە بڵاوبوونەوەی لە بازاڕێکی قەرەباڵغ و پێداچوونەوەی گەرم و کاریگەرییەکانی پەتای کۆڤید-١٩ لەسەر خووی سەیرکردنی فیلم و دابەزینی بەردەوامی ناوبانگەکانی ژانری ئەکشن کرد.

لە دەرەوەی ئەمریکا و کەنەدا، فیلمەکە لە کۆتایی ھەفتەی یەکەمی فیلمەکەدا ٤٫٤ ملیۆن دۆلاری لە ٣٥ بازاڕی نێودەوڵەتی بەدەستھێنا. لە کۆتایی ھەفتەی دووەمدا ٦٫٦ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێنا، لە چوارەمیدا ٢٫٨ ملیۆن دۆلار، لە پێنجەمیدا ١٫٤ ملیۆن دۆلار، لە شەشەمیدا ١٫٨ ملیۆن دۆلار، و لە حەوتەمیدا ٥٧٢ ھەزار دۆلاری بەدەستھێنا.

وەڵامی ڕەخنەگرانە

لە ماڵپەڕی کۆکەرەوەی پێداچوونەوەکانی ڕۆتن تۆمەینتۆز، ٦٧٪ لە کۆی ٢٥٢ ڕەخنەگر پێداچوونەوەیەکی ئەرێنییان بە فیلمەکە داوە، بە تێکڕای ڕیزبەندی ٥٫٨/١٠. دووەم فیلمە کە زۆرترین ڕیزبەندی لە دەرھێنانی بەی لە سایتەکەدا ھەیە، ھەروەھا دووەم فیلمە کە ڕیزبەندی "تازە"ی بەدەستھێناوە، شانبەشانی فیلمی ڕۆک (٢٠١٦). مێتاکریتیک کە تێکڕای قورس بەکاردەھێنێت، بە پشتبەستن بە ٥٥ ڕەخنەگر، نمرەی ٥٥ لە کۆی ١٠٠ی بۆ فیلمەکە داناوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ "پێداچوونەوەی تێکەڵ یان مامناوەند". ئەو بینەرانەی کە لەلایەن سینەماسکۆرەوە ڕاپرسییان لەسەر کراوە، تێکڕای نمرەی "ئەی−"یان بە فیلمەکە داوە لەسەر پێوەرەکانی ئەی+ بۆ ئێف، لەکاتێکدا ئەوانەی لە پۆستتراکن نمرەی ئەرێنییان بە فیلمەکە داوە بە ڕێژەی ٧٧٪، لەگەڵ ٦١٪ ڕایان گەیاندووە کە بە دڵنیایییەوە پێشنیاری باشی فیلمەکە دەکەن.

دەرھێنانی بەی لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پێشوازییەکی باشی لێکرا. جۆن نوجێنت لە ئیمپایەر وتی "ڕێزگرتن لە سینەماکارەکە بۆ خزمەتگوزارییە فریاگوزارییەکان زۆرجار بێ مانا و ژاوە ژاوەی لێ دەردەچێت، بەڵام ھێشتا بە جۆرێک لە جۆرەکان چێژی خۆی ھەیە کە ئەم فیلمانە دروست دەکرێن. کلاریس لۆگری لە ڕۆژنامەی ئیندیپێندێنت ڕایگەیاندووە، "ھێندەی ماندووکردنەکەی، ئەوەندەش ورووژێنەرە، بەو شێوەیەی کە ھەم چاوەڕێی فیلمێکی بەی دەکەیت و ھەم ئارەزووی بینینی دەکەیت".

ھەرچەندە وەڵامی ڕەخنەگرانە بۆ فیلمی ئۆتۆمۆبیلی فریاکەوتن بە گشتی ئەرێنی بووە. فیلمەکە بەھۆی زنجیرە ئەکشنە چڕ و ورووژێنەرەکانییەوە ستایشی زۆری لێکرا، ھەروەھا ڕۆڵی ئەکتەرە سەرەکییەکانی جەیک گیلنھال و یەحیا عەبدولمەتین دووەم. ڕەخنەگران سەرنجیان داوە بە چیرۆکگێڕانی خێرا و جێگەی سەرنجی فیلمەکە، کە بینەران بە درێژایی فیلمەکە سەرقاڵ دەکات. جگە لەوەش دەرھێنانی مایکڵ بەی دەستخۆشی لێکرا بەھۆی وزە بەرز و شێوازە دینامیکییەکەیەوە، ئەمەش وروژاندنی گشتی فیلمەکە زیاتر دەکات. ھەروەھا سینەماکاری و کاریگەرییە بینراوەکان وەک خاڵە بەھێزەکانی فیلمەکە ئاماژەیان پێکراوە، ئەمەش کاریگەرییەکانی زنجیرە ئەکشنەکانی بەرزکردووەتەوە.

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان