دەروازە:فیلم
پیکەی فیلمێکی کۆمێدی - درامی ھیندییە. لەڕۆژی ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ بڵاوکرایەوە عامر خان و ئەنوشکا شارما ڕۆڵی سەرەکیی لە فیلمەکە دەبینن. فیلمەکە لەلایەن دەرھێنەری بەناوبانگی ھیندی ڕاجکومار ھیرانی کاری دەرھێنانی بۆکراوە وە کاری نووسین لەلایەن ڕاجکومار ھیرانی و ئەبھیجەت جۆشی کراوە. ھەریەکە لە ڤیندۆد چۆپڕا پرۆدەکشن و ڕاجکومار ھیرانی فیلمز کاری بڵاوکردنەوەی بۆکراوە.فیلمی پیکەی پڕداھاتترین فیلمە لە مێژووی سینەمایی ھیند (بۆلیوود). فیلمەکە باس لە بوونەوەرێکی ئاسمانی دەکا کە دێتە زەوی بۆ لێکۆڵینەوە، بەڵام دوایی تووشی کێشە دەبێت و دەبێتە ھاوڕێی پەیامنێرێکی تیڤی و شتێکی بۆ بەدەر دەکەوێ بە ناوی "ئایین". پۆستەری فیلمی ژانی گەل. ڤیلیام بردلی ناسراوبە براد پیت ئەکتەری ئەمەریکی لەدایک بووی ١٨ی دێسمبەری ساڵی ١٩٦٣ لە (شەون) ی (ئۆکۆلاھاما) لە دایکبووە. ناوبراو ئەکتەرێکی ناوداری بواری سینەمایە لە (ھۆلیوود) دا. بەڕەچەڵەک خەڵکی (بەریتانیا) یە. ئەو برا و خوشکەکەی (داوپیت) و (جولیپیتن) لە (شپرینگ فیلد، میسور) ی گەورە بوون. دایکی ڕاوێژکاری خوێندنگە و باوکیشی بەڕێوبەری کۆمپانیایەکی بەرھەمھێنانی ئۆتۆمبیل بووە.
ڕەزا: «ھەندێ جار ھەندێ کار دەکەیت ئەسڵەن پیاو نازانێت چیت پێ بڵێت. لە ئاستی جێگری ھۆتێلی پێنج ئەستێرەیە لە شەوێکی وادا بلکێت بە خزمەتگوزارێکەوە؟ چیتە فەریبا؟»
ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
|