بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئۆتۆمۆبیلی فریاکەوتن (فیلم): جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب زیادکردنی دەروازەی پزیشکی، + شەڕ، + دەیەی ٢٠٢٠، + فیلم، + ھۆڵیوود، + ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
تاگ: دەستکاریی تووڵی دەروازە
ب زیادکردنی دەروازەی لۆس ئانجلەس
تاگ: دەستکاریی تووڵی دەروازە
ھێڵی ٢٢: ھێڵی ٢٢:
{{سەرچاوەکان}}
{{سەرچاوەکان}}


{{تووڵی دەروازە|پزیشکی|شەڕ|دەیەی ٢٠٢٠|فیلم|ھۆڵیوود|ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا }}
{{تووڵی دەروازە|پزیشکی|شەڕ|دەیەی ٢٠٢٠|فیلم|ھۆڵیوود|ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا|لۆس ئانجلەس}}

وەک پێداچوونەوەی ‏٢١:٣٠، ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٤

ئۆتۆمۆبیلی فریاکەوتن (بە ئینگلیزی: Ambulance) فیلمێکی ئەکشنی ھەستبزوێنی ئەمریکییە لە ساڵی ٢٠٢٢ لە دەرھێنان و ھاوبەشی بەرھەمھێنان مایکڵ بەی و نووسینی کریس فێداکە. بەرھەمھێنانی ھاوبەشی نێوان کۆمپانیای ڕیپەبڵیک پیکچەرز و پڕۆژێکت ئێکس ئینتەرتەینمەنت و بەی فیلمزە، ھەروەھا دووبارە دروستکردنەوەی فیلمی دانیمارکی ئەمبولانسێنە لە ساڵی ٢٠٠٥. لەم فیلمەدا جەیک گیلنھال و یەحیا عەبدولمەتینی دووەم وەک برای بەخێوکەر ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن کە دوای دزینی بانکێک ئەمبولانسێک دەڕفێنن، و فریاگوزار (ئیزا گۆنزالێز) و ئەفسەرێکی پۆلیس (جاکسن وایت) بە بارمتە دەگرن.

فیلمەکە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠١٥ ڕاگەیەندرا و چەندین گۆڕانکاری لە تیمی فیلمەکەدا تێپەڕی. لە ساڵی ٢٠٢٠، بەی ھاتە ناو بابەتەکەوە بۆ دەرھێنانی فیلمەکە دوای ئەوەی پەتای کۆڤید-١٩ پلانەکانی بۆ وێنەگرتنی فیلمێکی جیاواز تێکدا. وێنەگرتن لە شاری لۆس ئەنجلۆس ئەنجامدرا، لە ناوەڕاستی پەتاکەدا لەگەڵ سینەماکار ڕۆبێرتۆ دی ئەنجێلیس. لە کاتی ناردنی بەرھەمەکەدا فیلمەکە لەلایەن پیترۆ سکالیاوە مۆنتاژی بۆ کرا و ھەروەھا تۆمارب فیلمەکە لەلایەن لۆرن بالفەوە ئاوازی بۆ دانراوە.

لە ١٦ی ئازاردا لە ھەندێک لە ناوچە نێودەوڵەتییەکان بە شێوەیەکی شانۆیی نمایشکرا، پاشان لە ٢٠ی ئازار بۆ یەکەمجار لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا نمایشکرا و لە ٨ی نیسانی ٢٠٢٢ لەلایەن کۆمپانیای یونێڤێرساڵ پیکچەرزەوە لە ئەمریکا بە شێوەیەکی شانۆیی نمایشکرا. فیلمەکە لە بۆکس ئۆفیسدا ئاستێکی کەمی بەدەستھێنا و داھاتی نزیکەی ٥٢ ملیۆن دۆلاری لە سەرانسەری جیھاندا بەدەستھێنا بە بوودجەیەکی ٤٠ ملیۆن دۆلار. لەکاتێکدا چیرۆکەکە ھەندێک وەڵامی جیاواز و ھەمەلایەنی بەدەستھێنا، بەڵام فیلمەکە ستایشی وەرگرت بۆ نمایشەکان و دەرھێنانی بەی و زنجیرە ئەکشنەکانی.

چیرۆک

ویڵ شارپ، چەکدارێکی دێرین لە ئەفغانستان کە زۆر پێویستی بە ٢٣١ ھەزار دۆلارە بۆ نەشتەرگەری بۆ ئیمی ھاوسەرەکەی، دەستی بۆ دانی، برا بەخێوکەرەکەی و تاوانبارێکی گەورە درێژ دەکات. دانی قسەی لەگەڵ دەکات بۆ ئەوەی بەشداری بکات لە دزینی بانکێک بە بڕی ٣٢ ملیۆن دۆلار. ھەرچەندە سەرەتا دوودڵ بوو، بەڵام ویڵ ڕازی دەبێت دوای ئەوەی دانی دووپاتی دەکاتەوە کە ئەم کارە بۆ ئیمی ھاوسەری ویڵ دەکات و سوودی دەبێت بۆیان. پلانەکە نزیکە لە سەرکەوتن تاوەکو ئەفسەر زاک کە دەچێتە بانکەکە بۆ ئەوەی داوایەک لە وەرگرتنی پارەی بانکی بکات، دۆخەکە دەزانێت و لەلایەن دانییەوە بە بارمتە دەگیرێت. پاشان تەقەکردن لە نێوان یەکێک لە ئەندامانی دزی و ھاوبەشی زاک ئەفسەر مارک ڕوودەدات. بەشی لێکۆڵینەوەی تایبەت (SIS) لە LAPD دەگاتە لای و ھەموو تیمەکە دەکوژێت جگە لە ویڵ و دانی کە پاشەکشە دەکەن بەرەو گەراجەکە. زاک ھەوڵی ھەڵھاتن دەدات و لەکاتی شەڕ و پێکدادان لە نێوان خۆی و دانی، بە ھەڵە لەلایەن ویڵەوە تەقەی لێدەکرێت.

ھەردوو براکە زاک بەجێدەھێڵن تا بمرێت، ھەوڵدەدەن لە پشتی بیناکەوە دەربچن بەڵام دواتر دەبینن لەلایەن پۆلیسەوە دەورە دراوە. پاشان ئۆتۆمۆبیلێکی فریاکەوتن دەڕفێنن کە فریاگوزار «کام تۆمپسن» لەناو ئۆتۆمبێلەکەدایە و چارەسەری ئەفسەر زاکی بریندار دەکات. دوای چەند خولەکێک و ڕاکردن و دەربازبوون لە پۆلیسەکان، ئۆتۆمۆبیلەکە لە کوچەیەک ڕادەگرن، کام ھەوڵێکی بێ ھیوا دەدات کە لەدەستی ئەو دوو برایە ھەڵبێت، بە بەکارھێنانی ئامێری ئاگرکوژێنەوە، بەڵام ھەر زوو لەلایەن دانییەوە دەگرترێتەوە.

کاپتن مۆنرۆی SIS دەگاتە شوێنی ڕووداوەکە و ھێلیکۆپتەرەکان بڵاودەکاتەوە بۆ ئەوەی بەدوای ئۆتۆمۆبیلەکەدا بگەڕێت. کام وا لە دانی دەکات کە یارمەتی بدات لە بەکارھێنانی ئامێری وەستاندنی لەش و ویڵ بۆ گواستنەوەی بەشێک لە خوێنەکەی بۆ زاکی، ئەمەش زۆر دانی سەرلێشێواو و بێزار دەکات. پاشان دانی پەیوەندی بە پاپییەوە دەکات کە یەکێکە لە ھاوڕێ تاوانبارەکانی باوکی بۆ یارمەتیدان لە لەدەستدانی پۆلیس لە بەرامبەردا ٨ ملیۆن دۆلار بەو پیاوەدا دەدات. لەکاتی ڕاکردن لە دەستی پۆلیسەکان، ئەفسەرە ھاوڕێکەی زاک، بەناوی ماڕک بە ئۆتۆمۆبیلێک بەدوای ئۆتۆمۆبیلە فریاکەوتنەکە دەکەوێت بەڵام لەبەرئەوەی سەگی یەکێک لە ئەفسەرە پلە گەورەکان لەنێو ئۆتۆمۆبیلەکەدایە، ھەرزوو ماڕک ناچار دەبێت ئۆتۆمۆبیلەکە بوەستێنێت.

ئەنسۆن کلارک، بریکاری ئێف بی ئای کە ھاوڕێی پێشووی دانی بووە، دەخرێتە سەر ئەو دۆسیەیە. زاک جەستەی دەست دەکات بە خوێنبەربوون، کام بە ھاوکاری ویڵ دەست دەکات بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ زاک. سەرەڕای بێ ئەزموونی و پچڕانی سپڵی زاک، کام نەشتەرگەرییەکە بە سەرکەوتوویی ئەنجام دەدات. کام ھەوڵدەدات ویڵ ڕازی بکات کە دانی بوەستێنێت، بەڵام بێ سوودە. مۆنرۆ کە بێ ئاگایە لە سەرکەوتنی نەشتەرگەرییەکە، بۆیە مۆنرۆ خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی ویڵ و دانی بکوژێت بەبێ ئەوەی دانوستان بۆ ژیانی کام بکات. کلارک تەلەفۆن بۆ کام دەکات و پێی دەڵێت دابەزێت. کام کە دەیەوێت ژیانی زاک ڕزگار بکات، ویڵ و دانی لەبارەی قەناس بەدەستەکان ئاگادار دەکاتەوە. دانی کە زۆر پەست بووە لە کام، بۆیە ئەیەوێت تەقەی لێ بکات، بەڵام ویڵ ناھێڵێت، ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی براکان شەڕ لەسەر دۆخی سەختی خۆیان بکەن. دواتر ئاشت دەبنەوە و پێکەوە گوێ لە مۆسیقا دەگرن بۆ ئەوەی گرژییەکان کەم بکەنەوە.

لە ڕووباری لۆس ئانجلەس، ھێلیکۆپتەرەکان بەدوای ئۆتۆمۆبیلە فریاکەوتنەکە دەگەڕێن، کاتێک دانی تەقەیان لێدەکات. پاشان ویڵ و دانی لە ھێڵی بەرامبەری ڕێگای نێوان ویلایەتییەکاندا لێدەخوڕن و چەندین ڕووداو لەوێدا دروست دەکەن. لەسەر فەرمانی پاپی، ڕۆبێرتۆی کوڕەکەی، ئۆتۆمۆبیلێکی بەتاڵ بەرەو پۆلیس دەبات دوای ئەوەی کە پڕی کردووە لە تەقەمەنی سی فۆڕ، و ھەروەھا دۆشکە لەسەر ئۆتۆمبێلی جیاواز جێگیر دەکات بۆ ئەوەی زیانێکی زیاتر بگەیەنێت، کە لە کۆتاییدا مۆنرۆ لە تەقەکردنەکەدا بریندار دەبێت. ماڕک بەدوای ڕۆبێرتۆدا دەگەڕێت و دوای شەڕ و پێکدادانێک بە شێوەیەکی کوشندە تەقەی لێدەکات و پاپی تووڕە دەبێت دوای کوشتنی کوڕەکەی. ھەر لەو ساتەدا دانی و ویڵ دەگەنە حەشارگەکەی پاپی.

پاپی داوا لە براکان دەکات زاک و کام لەگەڵ خۆیان بەجێبھێڵن بۆ ئەوەی مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن، ویڵ ڕەتیدەکاتەوە ھاوکاری بکات و لەگەڵ دانی یەکدەگرن بۆ کوشتنی پاپی و تیمەکەی. لەناو ئەو ئاژاوەگێڕییەدا، کام بە ھەڵە بە بەکارھێنانی دەمانچەی زاک تەقە لە ویڵ دەکات. دانی ئۆتۆمۆبیلە فریاکەوتنەکە دەباتە نەخۆشخانەیەک و دەمانچەی زاک دەدۆزێتەوە. توڕە دەبێت کاتێک کام ئاشکرای دەکات کە ئەو کەسە بووە کە تەقەی لە ویڵ کردووە. دانی سوێند دەخوات کە کام لەگەڵ خۆی لە تەلەڤیزیۆنی ڕاستەوخۆدا بکوژێت پێش ئەوەی ڕووبەڕووی پۆلیس ببێتەوە. ویڵ کە ھیچ بژاردەیەکی دیکەی نەماوە، تەقە لە پشتی دانی دەکات. دانی داوای لێبوردن لە ویڵ دەکات پێش ئەوەی بەھۆی برینەکانییەوە بمرێت. پۆلیس ویڵ بە سەختی بریندار دەگرن و دەیبەنە ژوورەوە بۆ نەشتەرگەری، کام بە نھێنی بەشێک لە پارەی دزییەکە دەدات بە ئیمی بۆ نەشتەرگەرییەکەی، زاکیش کاتێک لەلایەن پۆلیسەوە لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت سەبارەت بە برینەکانی، پێیان دەڵێت کە ویڵ ژیانی ڕزگارکردووە.

سەرچاوەکان