بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کتێبی سەوز (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Green Book کتێبی سەوز
پەڕگە:Green Book (2018 poster).png
پۆستەری سینەمایی فیلمەکە
دەرھێنەرپیتەر فاڕێڵی
بەرھەمھێنەر
  • جیم بێرک
  • بڕایان هەیس
  • پیتەر فارێلی
  • بیک ڤاڵیلۆنگا
  • چارلس وێسلەر
نووسەر
  • Nick Vallelonga
  • Brian Hayes Currie
  • Peter Farrelly
ئەکتەران
مۆسیقاکریس باوەڕس
وێنەگری سینەماییشان پۆرتەر
مۆنتاژپاتریک دۆن ڤیتۆ
بڵاوکردنەوەیوونیڤەرساڵ پیکچەرز[١]
ماوەی فیلم130 خولەک[٢]
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا
زمانئینگلیزی
تێچوون$23 million[٣]
داھات$322.9 ملیۆن دۆلار[٤]

کتێبی سەوژ (بە ئینگلیزی: Green Book) فیلمێکی ئەمەریکی درامای ژیانامەیی کۆمیدیی ساڵی ٢٠١٨یە لە دەرهێنانی پیتەر فرێلی. چیڕۆکی فیلمەکە لە ساڵی ١٩٦٢ دەچێ بەڕێوە و باسی چیڕۆکی هاوڕێیەکی ڕاستەقینە دەکات لەنێوان هەریەک لە دۆن شیرلی (مەهێرشڵا ئاڵی) کەوا پیانۆژەنێکی جاز و کلاسیکە و فڕانک "تۆنی لیپ" ڤاڵیلۆنگا (ڤیگۆ مۆرتنسن)ی پاسەوانی تایبەتی شیرلی، کەوا بەرەو قوڵایی باشووری ویلایەتە یەکگرتووەکانی گەشت دەکەن کە ئەوکات زۆرترین ڕەگەزپەرستی بەرامبەر ڕەشپێستەکان تیادا دەکرا. فیلمەکە لە نووسینی فارێلی، بڕایان هەیس، و کوڕەکەی ڤاڵیلۆنگا، نیک ڤاڵیلۆنگایە و سەرچاوەی لەو نامانەوە گرتووە کەوا کاتی خۆی لەنێوان دایکی و باوکی لەبارەی ئەم گەشتە ئاڵوگۆر کراوە.[٥] ناوی فیلمەکە لە ناوی کتێبێک وەرگیراوە بەناوی "کتێبی سەوزی تایبەت بە ڕێبەریکردنی ڕەشپێستەکان" لەنووسینی ڤیکتۆر هیوگۆ گرین، کەوا کتێبێکی ڕێنیشاندەری نێوەندەکانی سەدەی ڕابردوو بوو تایبەت بە باسکردنی ئەو شوێنانەی کە ڕەشپێستەکان بۆیان هەبوو سەردانی بکەن.

کتێبی سەوز لە ١١ی ئەیلولی ٢٠١٨ لە فیستیڤاڵی فیلمیی تۆرنتۆ پەخشکرا کە توانی خەڵاتی باشترین فیلم بە خواستی بینەر بباتەوە. دواتر فیلمەکە بەشێوەیەکی بەرفراوان لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ کەوتە سینەماکانەوە و یونڤێرساڵ پیکچەرز کاری بڵاوکردنەوەی بۆ کرد و داهاتی گەیشتە ٣٢٢ ملیۆن دۆلار. فیلمەکە پێشوازیەکی گەرمی لەلایەن ڕەخنەگرانەوە لێکرا کەوا ستایشی ڕۆڵگێرانەکەی ئاڵی و مۆرتنسنیان کرد، بەڵام بەشێکی ڕەخنەکان لە شێوازی نیشاندانی ڕەگەزپەرستی فیلمەکە و ڕاستی و درووستی ڕووداوەکان گیرابوو.

کتێبی سەوز توانی دەیان خەڵاتی جۆراوجۆریش بەدەست بێنێت و لە ٩١ەمین مەڕاسیمی خەڵاتەکانی ئۆسکار توانی هەریەک لە خەڵاتەکانی باشترین فیلم، باشترین سیناریۆ و باشترین ئاکتەری پشتگیریکار بۆ ئاڵی بباتەوە. هەروەها توانی هەریەک لە خەڵاتەکانی گۆڵدن گڵۆب بۆ باشترین فیلمی میوزیکاڵ و کۆمیدی و پرۆدیوسەرس گیڵد بۆ باشترین فیلمی ساڵ بباتەوە.[٦][٧]

سەرچاوەکان

  1. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری vreview نەدراوە
  2. ^ "Green Book". Toronto International Film Festival. Retrieved August 14, 2018.
  3. ^ Siegel, Tatiana (November 13, 2018). "Making of 'Green Book': A Farrelly Brother Drops the Grossout Jokes for a Dramatic Road Trip in the 1960s Deep South". The Hollywood Reporter. Retrieved November 15, 2018.
  4. ^ "Green Book (2018) – Financial Information". The Numbers. Retrieved July 28, 2019.
  5. ^ Diamond, Anna (December 2018). "The True Story of the 'Green Book' Movie". Smithsonian.com. Smithsonian Magazine. Retrieved December 2, 2018.
  6. ^ "Mahershala Ali wins Best Supporting Actor Golden Globe for 'Green Book'". EW.com (بە ئینگلیزی). Retrieved January 17, 2019.
  7. ^ "Mahershala Ali Wins First Golden Globe for 'Green Book'". The Hollywood Reporter (بە ئینگلیزی). Retrieved January 17, 2019.