بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پێگەیشتوویی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پێگەیشتوویی بریتییە لە توانای ئۆرگانیزمەکان بۆ زاوزێ. لەوانەیە ھاومانای گەورەبوون ڕەچاو بکرێ، بەڵام گەورەبوون زیاتر بابەتێکی کولتوورییە، لە حاڵێکدا پێگەیشتوویی لە مرۆڤدا بابەتێکی ژینناسییە.

زۆربەی گیاندارە پڕخانەکان (وەک مرۆڤ) کە دێنە دنیاوە کتومت ناتوانن زاوزێ بکەن. چەند ڕۆژ یان چەند حەفتە یاخود چەند ساڵی دەوێت تا ئەو توانایە بە دەست بێنن. ھەروھا، لەوانەیە بڕێ نیشانە یان فەرمانگەلی دەرەکی و ناوەکی ئۆرگانیزمەکە پێ بگەیەنن. دەرەکی وەک وشکی و چیدی باران نەبارین. ناوەکیش وەک ڕێژەی چەوریی لەش، کە ھەڵبەت ئەمە نابێت لەگەڵ ئەو ھۆرمۆنانەی ڕاستەوخۆ دەبنە ھۆی پێگەیشتنی سێکسی تێکەڵ بکرێ.

کاتێک ئەندامەکانی زاوزێ بگەشێنەوە و بتوانن گامێت بەرھەم بێنن ئەوا ئۆرگانیزمەکە پێگەییوە. ھەروەھا، گۆڕان و جموجووڵی تریش لە جەستەی ئۆرگانیزمەکەدا ڕوو دەدات، وەک کوتوپڕ ھەڵدان و باڵاکردن، کە لە ئۆرگانیزمە ناپێگەیشتووەکان جیای دەکاتەوە. بۆ نموونە، پێش پێگەیشتوویی، مناڵی مێینەی مرۆڤ سینگی تەختە، بەڵام کە پێگەیشت مەمکی گەورە دەبێت.

دوای پێگەیین، ھەندێ ئۆرگانیزم دەتوانن نەزۆک ببنەوە، یا تەنانەت ڕەگەزیان بگۆڕن. ھەندێ ئۆرگانیزم ھێرمافرۆدیت-ن و لەوانەیە بتوانن لەوانەشە نەتوانن تۆرەم بخەنەوە. ھەروەھا، سەرەڕای ئەوە کە پێگەیشتن لە زۆر گیانداردا بەتوندی لەگەڵ تەمەندا گرێ خواردووە، بەڵام چەند ھۆکارێکی تریشی تێکەڵە، و دەکرێ ھەندێک گیاندار زۆرینەیان یان ھەموو بنەماکانی گەورەبوون نیشان بدەن بەبێ ئەوەی کە لە ڕووی سێکسییەوە پێگەیشتبێتن. بەپێچەوانەشەوە، دەکرێ گیاندارێک شێوەی ناپێگەیشتووبێ بەڵام بتوانێ زاوزێ بکا و تۆرەم بخاتەوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Sexual maturity»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤.