باوەڕەشانی
باوەڕەشانی | |
---|---|
بابارشانی - Babarashani | |
وڵات | ئێران ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
پارێزگا | سنە |
شارستان | بیجاڕ |
ناوچە | چەنگ ئەڵماس |
گوندەوار | باوەڕەشانی |
بوون بەشارەدێ | ٢٠٠١ز |
بەرزایی | ١٦٧٢ مەتر (٥٬٤٨٦ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• سەرجەم | ٥٠٩ |
زمان و ئایین | |
• زمان | گەڕووسی ، سۆرانی |
• ئایین | ئیسلام(شیعە)، (سوننە) |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٨٧ |
باوەڕەشانی یان باباڕەشانی شارەدێیەکە، کەوتووەتە گوندەواری باوەڕەشانی، ناوچەی چەنگ ئەڵماس، شارستانی بیجاڕ، پارێزگای سنە، ڕۆژھەڵاتی کوردستان، ئێران. خەڵکی ئەم شارە بە زمانی کوردی قسەدەکەن[١] ئەم شارەدێیە ناوەندی گوندەواری باوەڕەشانیە.
ناو
[دەستکاری]دەڵێن لە دەورانی کۆندا حەوت برا ھاتوونەتە ئەم مەڵبەندە و ھەرکام لە شوێنێکدا نیشتەجێ بوون، کە ئێستا ئەو شوێنانە بەناوی ھەرکام لەو برایانە ناودێر دەکرێت وەک(باوەگوڕگوڕ، باوەنەزەر، باوەفەقێ، باوەسورخە، باوەوسێن، باوەڕەشانی، باوەکەرەم).
مێژوو
[دەستکاری]جوگرافیا
[دەستکاری]باوەڕەشانی ھاوسنوورە لەگەڵ ئەم گوندانە:
- لە باکوورەوە لەگەڵ گوندی گەرەچیا.
- لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی کونامار.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی سەڵەواتاوا.
- لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی شوشتەری.[٢]
دانیشتووان
[دەستکاری]- بە پێی سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی ٢٠١٦دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارەدێیە (٥٠٩)کەس و (١٦٠)خێزان بووە.[٣]
- دانیشتووانی شارەدێکە کوردن.
- بە کوردی دەدوێن. [٤]
ئایین
[دەستکاری]بەروبوومی کشتوکاڵ
[دەستکاری]ھەبوونی زەوی کشتوکاڵی بەراو و دێمی بەپیت و بوونی ئاوی زۆری سەرزەوی و ژێر زەوی و ئاوھەوای کوێستانی و دابارینی بارانی گونجاو ساڵانە، ئەمانە ھەمووی ھۆکارن بۆ ئەوەی کە بەرووبوومێکی باش بەرھەم بێت لە گەنم و جۆ و نۆک و نیسک و ماش و پەتاتە و تووتن و ھتد لەم شارەدێیەدا.
ھەروەھا کەش و ھەوای گونجاوی ئەم شارەدێیە وەھایە کە دەست بدات بۆ رەز و باخ کە لە باخەکانی سێو و ھەرمێ و قەیسی و گێلاس و ھەڵوژە و قۆخ و ...ھتد. وەچەندەھا دارو درەختی خۆڕسکی بەردار و بێبەر لە ناوچەکەدا ھەیە.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ د. عەبدوڵڵا غەفوور. جوگرافیای کوردستان (کوردی).
- ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. ووڵاتەکەت بناسە (کوردی).
- ^ "ناوەندی ئاماری ئێران، فایلی XLSی ئەنجامەکانی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١".
- ^ جەلالەدین شافیعی کورد. جوغرافیای تاریخی کوردستان (کوردی).
- ^ «سەرتیپ حاجعلی رزمآرا». فرھنگ جغرافیائی ایران(ابادیھا) (فارسی).
- Pages using infobox settlement with bad settlement type
- Pages using infobox settlement with no coordinates
- Pages using infobox settlement with unknown parameters
- شارستانی بیجاڕ
- گوندەکانی ئێران بەپێی شارستان
- گوندەکانی کوردستان بەپێی شارستان
- گوندەکانی شارستانی بیجاڕ
- گوندەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان
- شارەکانی پارێزگای کوردستان