لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وردەگرافێکی ئیشریکیا کۆلای، نەخۆشخەرێکی باو.
بەکتریاناسی لق و پسپۆڕییەکی ژینناسییە کە لێکۆڵینەوە لە پێکھاتەناسی، ژینگەناسی، جێنەتیک و زیندەکیمیای بەکتریا و ھەروەھا چەندین لایەنی دیکەی پەیوەندیدار پێیانەوە دەکات. ئەم ژێربەشەی میکرۆبناسی ناسینەوە، پۆلێن و تایبەتمەندیی جۆرە بەکتیرییەکان دەگرێتەوە.[١] بەهۆی لێکچوونی ھزر و کار لەگەڵ میکرۆبەکانی تر جگە لە بەکتریا، وەک سەرەتایی، کوارگ و ڤایرۆس، ویستێک ھەبووە بۆ ئەوەی بواری بەکتریاناسی وەک میکرۆبناسی فراوان بکرێتەوە.[٢] پێشتر زۆرجار ئەم زاراوەیانە ھاوواتایانە بە کار دەھێنران.[٣] ھەر چۆنێک بێت، دەتوانرێت بەکتریاناسی بە زانستێکی جودا پۆلێن بکرێت.
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
![](https://amansaja.com/index.php?q=Mfv0Kfa6bO91KgPRoqwSJ2BVMq1BngBFbA9OnO93MqTXKgrCMqiRo29TLq9SKO90MfrToE80bNvFb0zRLq1RLZaTLg9ZLO5NJAKRaNlQIk1jL21TL25NbqPRn28SK3nZbZlSnQ%3D%3D) |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بەکتریاناسی تێدایە. |
لقەکانی ژینناسی |
---|
|
ئەمانەش ببینە | |
---|