ئامەدسپۆر
یانەی چالاکییە وەرزشییەکانی ئامەد کە زیاتر بە ئامەدسپۆر[ئ] ناسراوە،[١] یانەیەکی تۆپی پێیە لە خولی پلە یەکی تورکیا، بنکەی یانەکە دەکەوێتە شار ئامەد و بە یانەی شارەکە ناسراوە.[٢] لە تشرینی دووەمی ٢٠١٤، یانەکە بەشێوەیەکیی نافەرمی ناوی لە دیاربەکرەوە گۆڕا بۆ ئامەدسپۆر، واتە ناوە کوردییەکەیان ھەڵبژارد بۆ یانەکە، دواتر یەکێتی تۆپی پێی تورکیا گۆڕانکارییەکەی بە فەرمی ناساند.[٣] ھەروەھا ئامەدسپۆر خاوەنی یانەیەکی بالەی ئافرەتانە.[٤]
ناوی تەواو | یانەی وەرزشیی ئامەد | |||
---|---|---|---|---|
نازناو | یانەی کوردان | |||
ناوی کورتکراوە | ئامەدسپۆر | |||
دامەزراندن | ١٩٩٠ | |||
زەوی | یاریگای دیاربەکر لە ئامەد | |||
پانتایی | ٣٥٠٠٠ | |||
خول | خولی پلە یەکی تورکیا | |||
|
ناوبانگ و سزا
دەستکاریلە سەرەتای ٢٠١٦، ئامەدسپۆر توانی لە یانەی بورساسپۆر بباتەوە، بەم ھۆیەوە گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی لە جامی تورکیا.[٥] لە قۆناغی دواتر ڕووبەرووی یانەی فەنارباخچە بوویەوە. دوای بردنەوەیان لە یانەی بورساسپۆر، یانەکە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی تورکیا سزادرا و ڕێگری لە ھاتنە ژوورەوەی ھاندەرەکانیان کرا بۆ یاری فەنارباخچە، ھەروەھا بەھۆی چەند توویتێکییەوە لە تویتەر، یاریزانی ھێڵی ناوەڕاستی یانەکە، دەنیز ناکی بۆ ١٢ یاری سڕکرا و بڕی ٧٠ ھەزار دۆلاریش سزادرا. دواتر پۆلیس ھێرشی کردە سەر ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانەکە، کۆمپیوتەرەکانیان لێبردن بەتۆمەتی ھەبوونی پەیوەندی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان.[٦]
بە گوێرەی چاوپێکەوتنی نوێنەرانی یانەکە لەگەڵ ڕۆژنامەی دی زێتی ئەڵمانی، یانەکە تووشی زۆر ھەڕەشە و بەربەست بووەتەوە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی تورکیا و دەسەڵاتی تورکیاوە، بەھۆی ئەوەی ناسنامەیەکی کوردانەی ھەڵگرتووە.[٧] ھاندەرانی یانەکە ناتوانن بانەر و دروشم بە زمانی کوردی بھێننە ناو یاریگاوە، ھەروەھا ناتوانن لەو یارییانە ئامادەبن کە لەدەرەوەی یاریگای ئامەدسپۆر بەڕێودەچن.[٨][٩]
جلوبەرگ
دەستکاریوەرز | کۆمپانیا | ڕەنگ |
---|---|---|
٢٠١٣ | ئومبرۆ | سوو - سەوز |
٢٠١٣–٢٠١٦ | لۆتۆ | سوور-سەوز، سپی، ڕەش |
٢٠١٦–٢١٠٧ | نایکی[١٠] | سپی، سوور، ڕەش |
٢٠١٨–٢٠١٩ | نایکی | سوور-سەوز، سپی، سەوز، سوور |
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ "Diyarbakır Büyükşehir BLD'nin adı değişti". ١٥ی ئابی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "Turkey Kurds: The bitter politics of the football pitch" (بە ئینگلیزی). 2019-05-14. Retrieved 2019-06-11.
- ^ "Turkish Football Federation fines Diyarbakır club for giving itself city's Kurdish name". Hürriyet Daily News.
- ^ "Kadın Voleybol – Amed SFK" (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). Retrieved 2019-02-09.
{{cite web}}
: Unknown parameter|بەستەری شکاو=
ignored (help); Unknown parameter|ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help); Unknown parameter|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
ignored (help) ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ "Archived copy". Archived from the original on 2016-02-08. Retrieved 2016-02-09.
{{cite web}}
: CS1 maint: archived copy as title (link) ٨ی شوباتی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved 9ی Augustی 2020.
{{cite web}}
: Check date values in:|access-date=
(help); Unknown parameter|ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help); Unknown parameter|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
ignored (help) - ^ Kurdischer Fußballklub: Fankultur im Ausnahmezustand، ماڵەری دی دەبلیوو، ٤ی ئازاری ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە.
- ^ Lopez, Edgar (2019-02-05). "Fußball in der Türkei: "Unsere Spieler werden sogar von Balljungen bepöbelt"". Die Zeit (بە ئەڵمانی). ISSN 0044-2070. Retrieved 2019-02-09.
- ^ "Amedspor spielt wieder mit Fans". ANF News (بە ئەڵمانی). Retrieved 2019-03-09.
- ^ "Amed Store - Amed Spor Resmi Forma ve Aksesuar Satış Sitesi". amedstore.com.tr (بە ئینگلیزی). Retrieved 2019-10-08. ١١ی ئابی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئامەدسپۆر تێدایە. |
ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگەکانی <ref>
بۆ گرووپێک بەناوی «kurdish-alpha» ھەن، بەڵام ھیچ تاگێکی ھاوتای <references group="kurdish-alpha"/>
نەدۆزرایەوە