شۆڕشی ڕووسیا

(لە شۆڕشی ئۆکتۆبەرەوە ڕەوانە کراوە)

شۆڕشی ڕووسیا یان شۆڕشی ئۆکتۆبەر یان شۆڕشی بەلشەڤیک یان شۆڕشی لێنین و ترۆتسکی ئەو زنجیرە شۆڕشە بوو دژی ئیمپراتۆریەتیی ڕووسیا کە لە ئەنجامدا سیستمی وڵاتەکەی گۆڕی و بۆ سیستمێکی کۆمۆنیزم و لە ئەنجامدا سنوورەکانی ڕووسیا گۆڕانکاری بەسەرھات و فراوان بوو و دەوڵەتی یەکێتیی سۆڤیەتی لەسەر بنیادنرا، یەکەم زنجیرەی شۆڕشەکە لە مانگی شوباتی ١٩١٧ بوو (مانگی ئازار بە ڕۆژژمێری زایینی) و دووەمیش لە تشرینی یەکەم بوو لە ھەمان ساڵدا.

شۆڕشی ڕووسیا
بەشێکە لەشۆڕشەکانی ١٩١٧–١٩٢٣
وڵاتئیمپراتۆریەتیی ڕووسی
جێئیمپراتۆریەتیی ڕووسی
لە پێشRussian Revolution of 1905
کاتی ڕوودان١ی کانوونی دووەمی ١٩١٧
بەشداربووبۆلشێڤیک، مێنشێڤیک، Socialist Revolutionary Party
دەبێتە ھۆکاریFirst Red Scare، dissolution of the Russian Empire، pro-independence movements in the Russian Civil War
خۆپشاندان لە شوباتی ١٩١٧
وێنەی جووڵاوی لێنین لەکاتی وتاردان لە شۆڕشی تشرینی یەکەمی ١٩١٧

ڕۆژی ١٧ی تشرینی یەکەمی ١٩١٧

دەستکاری

لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩١٧ بە بە بڕیار و پلانێکی نەخشە بۆ داڕێژراوی پێشوەختی ڤلادیمیر لێنین و زۆرایەتی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی حیزبی سۆسیال دیموکراتی کرێکاری ڕووسیا (بۆلشێڤیک) و بە فەرماندەیی لیۆن ترۆتسکی، کرێکاران و سەربازان و جووتیاران و ژنان و لاوانی ڕێکخراو لە حیزبی بۆلشێڤیک و شووراکاندا لە ھەموو لایەکەوە ھێرشیان بردە سەر حکوومەتی کرنیسکی کادیت و ھاوکارەکانی لە سۆسیال شۆڕشگێڕەکان و مەنشەفییەکان و لە ماوەیەکی کەمدا و بە کەمترین زیانی گیانی، کە لە ژمارەی پەنجەکانی مرۆڤێک تێپەڕی نەدەکرد، دەستیان بەسەر کۆشکی زستانەی حکوومەت لە سەنت پیتەرزبورگدا گرت و زۆربەی سەرانی حکوومەتیان دەست بەسەر کرد. ئەمەش بووە چەخماخەیەک بۆ ھیرَش بردنە سەر زۆربەی ھەرە زۆری دام و دەزگاکانی حکوومەتی کرنیسکی لە سەراسەری ڕووسیا بەم شێوە لە کەمترین ماوەدا حیزبی بۆلشێڤیک بۆ یەکجاری کۆتایی بەدەسەڵاتی چەند سەدەی ئیمپراتۆری تزاری و ھەشت مانگەی حکوومەتی بۆرژوایی کرنیسکی ھێنا و لە جێگای دا دەسەڵات و حکوومەتی کۆماری شوورایی کرێکاران و جووتیان و سەربازان، کە ڕێکخراو بوون لە شووراکان و ئەرتەشی سووردا، ڕاگەیاند.

سەرچاوەکان

دەستکاری