بۆ ناوەڕۆک بازبدە

فرەگۆشە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
The printable version is no longer supported and may have rendering errors. Please update your browser bookmarks and please use the default browser print function instead.
چەند نموونەیەک فرەگۆشە

لە ئەندازەدا، فرەگۆشە (ھەروەھا: چەندلا، چەندگۆشە، چەندپاڵوو؛ بە کورمانجی: پڕگۆشە، Pirgoşe ؛ بە ئینگلیزی: Polygon؛ بە عەرەبی: مضلع) وێنەیەکی ھەندەسی تەختە کە لە لایەن بوار[١] یان خولگە[٢] یەکی داخراوی پێکھاتوو لە ڕیزێکی بەبڕانەوە لە لەتە ھێڵەکان سنووری دیاری کرابێت. بەم لەتە ھێڵانە دەوترێت پاڵ یان لێوارەکانی و بەو خاڵانە کە دوو لێوار پێکدەگەن دەوترێت نووک یان گۆشەکانی.

وشەکە

وشەی "polygon" لە یۆنانییەوە گیراوە: πολύς (فرە) و γωνία (ئەژنۆ یان گۆشە).[٣] کوردییەکەشی ڕێک ھەر ئەوەیە و دەکرێت چەندپاڵووشی پێ بوترێ.[٤]

فرەگۆشەی قۆقز و قوپاو

شەشلای قوپاو.

فرەگۆشەیەک قوپاوە ئەگەر یەکێک لە تیرەکانی چەندخاڵێکی دەرەوەی فرەگۆشەکەی تێدا بێت و قۆقزە ئەگەر خاڵەکانی سەر هەموو تیرەکانی لە ناو فرەگۆشەیەک بێت. فرەگۆشەی ڕێک فرەگۆشەیەکی قۆقزە.

ھەندفێک فرەگۆشەی تایبەت

پەراوێزەکان

  1. ^ Path
  2. ^ Circuit
  3. ^ ویکیپیدیای ئینگلیسی، سەردانی ١ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٠٩
  4. ^ لە عەرەبی و فارسیدا وشەیەک بەو مانایە دەڵێن: مضلع و چندضلعی