ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/پاڵاوتن
سەرەکی | وتووێژ | پاڵاوتنەکان | ھەڵسەنگاندنەوە | فێرکاریی پاڵاوتن | سیاسەتەکان | مێزی زانیاری |
لەم پەڕەیەدا، ئەو وتارانەی کە پاڵێوراون وەک وتاری ھەڵبژێردراو دەربکەون بەراورد دەرکێن بە سیاسەتەکانی وتاری ھەڵبژێردراو تاکوو بزانرێت کە ئایا ئەو وتارە وەک وتاری ھەڵبژێردراو شیاوە یاخود نا. کوالێتی وتاری ھەڵبژێردراو دەبێت بەردەوام زیاتر بێت بێت بەراورد بە وتاری باش. ھەموو کەسێک دەتوانێت وتارێک بپاڵێوێت، و ھەمووکەسێک کە سیاسەتە فەرمییەکانی ویکیپیدیا شارەزایە و زانیاری گشتی لەسەر ویکیپیدیا ھەیە، دەتوانێت بەسەر وتارەکەدا بچێتەوە، باشتر وایە بەڕێوەبەرەکان و بەکارھێنەرە کۆنەکان (ئەوانەی کە زیاتر لە یەک ساڵە چالاکن) ئەرکی بەسەرداچوونەوە بگرنە ئەستۆ. پێداچوونەوەی وتارەکان لەوانەیە یەک ھەفتە یان کەمتری بوێت، بەپێی درێژی و دەوڵەمەندی وتارەکە. دەنگدەر دەبێت بە شێوەیەکی باش وەڵامی ئەو ڕەخنانە بداتەوە کە لەلایەن تاووتوێکەر لە وتارەکە دەگیرێت کە پاڵاوتوویەتی و پێکەوە کار بکەن بۆ چاککردنەوەی کێشەکان (ئەگەر ھەبوون). کاتێک کە وتارەکە وەک وتاری ھەڵبژێردراو دەستنیشان کرا، لە بەشی چەپی سەرەوەی پەڕەکە نیشانەی ئەستێرەیەکی زێڕین دەردەکەوێت () کە وای نیشان دەدات کە ئەو وتارە وتارێکی ھەڵبژێردراوە. ئەگەر وا پێویستە کە وتارێک بسڕدرێتەوە لە لیستی وتارە ھەڵبژێردراوەکان، تکایە کرتە بکە لەسەر ھەڵسەنگاندنەوە.
ئاگاداری بۆ کۆمەڵگە: تکایە سەرەتا ڕێنماییەکان و ڕێنوێنییەکان بخوێننەوە بۆ دەنگدان کرتە لەسەر «پەڕەی پاڵاوتن»ـی ھەر بەشێک بکە. |
ئەرشیڤەکان | ||||||
---|---|---|---|---|---|---|
| ||||||
وتارە پاڵێوراوەکان
ئۆتۆمۆبیلی فریاکەوتن (فیلم)
- ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
وتاری پاڵێوراو: ئۆتۆمۆبیلی فریاکەوتن (فیلم) (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)
کورتەی وتار: ئۆتۆمۆبیلی فریاکەوتن (بە ئینگلیزی: Ambulance) فیلمێکی ئەکشنی ھەستبزوێنی ئەمریکییە لە ساڵی ٢٠٢٢ لە دەرھێنان و ھاوبەشی بەرھەمھێنان مایکڵ بەی و نووسینی کریس فێداکە. بەرھەمھێنانی ھاوبەشی نێوان کۆمپانیای نیو ڕیپەبڵیک پیکچەرز و پڕۆژێکت ئێکس ئینتەرتەینمەنت و بەی فیلمزە، ھەروەھا دووبارە دروستکردنەوەی فیلمی دانیمارکی ئۆتۆمۆبیلی فریاکەوتنە لە ساڵی ٢٠٠٥. لەم فیلمەدا جەیک جیڵنھاڵ و یەحیا عەبدولمەتینی دووەم وەک دوو برای تەبەنی ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن کە دوای دزینی بانکێک، ئۆتۆمۆبیلێکی فریاکەوتن دەڕفێنن، و فریاگوزار "ئیزا گۆنزالێس" و ئەفسەرێکی پۆلیس "جاکسن وایت" بە بارمتە دەگرن.
-- Tessla (وتووێژ) ١٦:٢٤، ١ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)
پشتگیری
دژایەتی
بێلایەن
لێدوانەکان
- سڵاو، ئەم وتارەم پاڵاوتووە، و پێم باشە کە وەک وتارێکی هەڵبژێردراو هەڵبژێردرێت، چون وتارەکە بە کوالێتییەکی باش نووسراوە و دەوڵەمەندە بۆ ویکییەکەمان. گەر هەر کێشەیەک یان تێبینییەک هەبوو، باسی لێوە بکەن. سپاس. Tessla (وتووێژ) ١٦:٢٦، ١ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)
- ئەنجام
ھەڵبژێردرا Tessla (وتووێژ) ٢١:١٩، ٨ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)
- ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
ئەژدیھا: چیرۆکی برووس لی
- ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
وتاری پاڵێوراو: ئەژدیھا: چیرۆکی برووس لی (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)
کورتەی وتار: ئەژدیھا: چیرۆکی برووس لی (بە ئینگلیزی: Dragon: The Bruce Lee Story) فیلمێکی ساڵی ١٩٩٣ی درامیی ژیاننامەییی ئەمریکییە لە دەرھێنانی ڕۆب کۆھین. لەم فیلمەدا جەیسن سکۆت لی ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت. کاستی پاڵپشتی لە فیلمەکەدا بریتین لە لۆرن ھۆڵی و نانسی کوان و ڕۆبێرت واگنەر. فیلمەکە باس لە ژیانی ئەکتەر و ھونەرمەندی جەنگی برووس لی (جەیسن) دەکات لە گەشتکردنی بۆ ئەمریکا لە ھۆنگ کۆنگەوە بۆ کارکردن وەک مامۆستای ھونەری جەنگی. دواتر پیشەکەی بۆ ئەکتەری تەلەڤیزیۆنی و فیلم دەگۆڕێت. ھەروەھا تیشک دەخاتە سەر پەیوەندی نێوان برووس و ھاوسەرەکەی لیندا لی کادوێڵ، و ئەو ڕەگەزپەرستییەی کە برووس لە ئەمریکا دووچاری بووبوو.
-- Tessla (وتووێژ) ١٧:٢٠، ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)
پشتگیری
- لەگەڵ وتارەکە باشە بۆ ئەوەی ببێتە وتاری هەڵبژێردراو، بەس بەڕێز تێسلا با وتارەکانت چەندکەسێکی بۆ بانگ بکرێت، و هیوادارم بچیتە سەر وتارە جوگرافییەکان و مێژوویەکان و بەتایبەتی مێژووی چونکە خوێنەری زیاتری هەیە لەچاو فیلم. زۆر سوپاس بۆ کارەت دەست خۆش.Aro Salar (لێدوان) ٠٩:٠٣، ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)
دژایەتی
بێلایەن
لێدوانەکان
- کاک تێسلا کەمێک پێداچوونەوەم بۆی کرد و پێموایە هێشتا چاکسازی دەوێت. تێبینی چەند هەڵەیەکم کرد بۆ نموونە: Dragon was filmed primarily in Hong Kong, Los Angeles and San Francisco کرابووە 'فیلمی ئەژدیھا بە پلەی یەکەم لە ھۆنگ کۆنگ و لۆس ئەنجلۆس و سانفرانسیسکۆ وێنەیگیراوە'. یانیش rough cut کرابوو بە بڕینی زبری! پێم باشە ئەو کێشانە چارەسەر بکرێن.
- 444radio (لێدوان) ١٩:٥٦، ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)
- @444radio: سڵاو، ئەو ساتەی تۆ دەستکاریی وتارەکەت دەکرد، لەکاتێکدا بوو کە هێشتا تاگی ئامادەکردن لەسەر وتارەکە بوو(واتا پێداچوونەوەی گشتی بە وتارەکە نەکراوە و لە سازکردن دایە). وە سوپاس بۆ پێداچوونەوەکانت، دڵخۆشم کە یارمەتیدەر بیت لەم چاکسازیی ئەم وتارە. Tessla (وتووێژ) ٢٠:٤٢، ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Aro Salar: سڵاو، سەرەتا بۆ بانگێشتکردن، ئەو کەسانەی لە ویکی چالاکن، لە بەشی دوایین گۆڕانکارییەکان دەتوانن پاڵاوتنەکە ببینن، لەبەر ئەم هۆیە کەس بانگێشت ناکەم. سەبارەت بە وتاری هەڵبژێردراو بۆ بابەتەکانی تر، ڕاستییەکەی من زیاتر شارەزاییم لە فیلم هەیە وەک لە بابەتەکانی تر، بۆ ئەوەی دوور بم لە هەڵە بۆیە وتاری تر ناکەمە هەڵبژێردراو. سپاس بۆ لێدوانەکانت. Tessla (وتووێژ) ١٥:٢٤، ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)
- @444radio: سڵاو، ئەو ساتەی تۆ دەستکاریی وتارەکەت دەکرد، لەکاتێکدا بوو کە هێشتا تاگی ئامادەکردن لەسەر وتارەکە بوو(واتا پێداچوونەوەی گشتی بە وتارەکە نەکراوە و لە سازکردن دایە). وە سوپاس بۆ پێداچوونەوەکانت، دڵخۆشم کە یارمەتیدەر بیت لەم چاکسازیی ئەم وتارە. Tessla (وتووێژ) ٢٠:٤٢، ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)
- ئەنجام
ھەڵبژێردرا . Tessla (وتووێژ) ١٦:٠١، ١ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC).
- ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
دابەشکردنی خۆراک
- ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
وتاری پاڵێوراو: دابەشکردنی خۆراک (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)
کورتەی وتار: دابەشکردنی خۆراک (بە ئینگلیزی: Food Distribution) ئەو پرۆسەیەیە کە دانیشتووانێکی گشتی خۆراکیان بۆ دابین دەکرێت. ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵ (FAO) دابەشکردنی خۆراک وەک ژێرکۆمەڵەیەکی سیستەمی خۆراک دەزانێت. پرۆسە و میتۆدۆلۆژیای پشت دابەشکردنی خۆراک بەپێی شوێنەکان دەگۆڕێت. دابەشکردنی خۆراک تایبەتمەندییەکی دیاریکەری ڕەفتاری مرۆڤ بووە لە ھەموو کۆمەڵگاکاندا و تۆمارەکانی دابەشکردنی خۆراک مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ھەزاران ساڵ پێش ئێستا. زۆربەی حکوومەت و کۆمەڵگاکان بە شێوەیەکی بەرز لە قاڵب دراون بەھۆی ئەو سیستەمەی کە بۆ پشتگیریکردن لە دابەشکردنی خۆراک دروستکراون.
-- Tessla (وتووێژ) ٠١:٠٢، ١ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)
پشتگیری
دژایەتی
بێلایەن
لێدوانەکان
- تێبینی؛ ئەم وتارەم پێ باشە کە بکرێتە وتارێکی هەڵبژێردراو، لە ویکی ئینگلیزییەوە هەموو زانیارییەکان بەتەواوی وەرگێڕدراوە. ئەگەر هەر کێشەیەک یان شتێک هەبوو لەسەر وتارەکە، هەوڵی باشترکردنی بدە، یان من ئاگاداریکەنەوە بۆ چاککردنی. Tessla (وتووێژ) ٠١:٠٥، ١ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)
- ئەنجام
ھەڵبژێردرا Tessla (وتووێژ) ٢٣:٤٢، ٣ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)
- ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
جومانجی: ئاستی دواتر
- ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
وتاری پاڵێوراو: جومانجی: ئاستی دواتر (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)
کورتەی وتار: جومانجی: ئاستی دواتر (بە ئینگلیزی: Jumanji: The Next Level) فیلمێکی سەرکێشیی خەیاڵیی ئەمریکیی ساڵی ٢٠١٩یە، لە دەرھێنانی جەیک کاسدان، کە لەگەڵ جێف پینکنەر و سکۆت ڕۆزنبێرگ سیناریۆکەیان نووسیووە. ئەم فیلمە قۆناغی چوارەمی زنجیرەفیلمی جومانجییە و درێژەی فیلمی جومانجی: بەخێربێیت بۆ دارستانە. دوەین جانسن، جاک بلاک، کێڤن ھارت، کارین گیلان، نیک جۆناس، ئەلێکس وۆڵف، مۆرگان تەرنەر، سێرداریوس بلەین و مادیسۆن ئیسمان ڕۆڵەکانیان لە فیلمی پێشوودا دووبارە دەکەنەوە لەکاتێکدا ئاکوافینا و دانی گلۆڤەر و دانی دێڤیتۆ ئەکتەری نوێن و پەیوەندی بە کاستەکەوە دەکەن. چیرۆکی فیلمەکە دوای دوو ساڵ لە فیلمی بەخێرھاتن بۆ دارستان ڕوودەدات، کە ھەمان گرووپی ھەرزەکار لەگەڵ ھاوڕێیەکی دێرین و دوو کەسی دیکەدا، بە ھەڵە جارێکی دیکە تووشی جومانجی دەبنەوە. لەوێ ھەموویان خۆیان لەگەڵ کەسایەتیی (ئەڤەتار)ی کۆن و نوێدا ڕووبەڕووی کێشە و دژایەتی دەبنەوە، لەکاتێکدا دەبێت ھەڵبێن بۆ ئەوەی خاکەکە لە خراپەکارێکی نوێ ڕزگار بکەن.
-- Tessla (وتووێژ) ٢٣:١٥، ١٣ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)
پشتگیری
دژایەتی
بێلایەن
لێدوانەکان
- ئەنجام
ھەڵبژێردرا Tessla (وتووێژ) ١٧:٤٨، ١٥ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)
- ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
دێترۆو (کایەی ڤیدیۆیی)
- ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
وتاری پاڵێوراو: دێترۆو (کایەی ڤیدیۆیی) (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)
کورتەی وتار: دێترۆو (بە ئینگلیزی: Deathrow) کایەیەکی ڤیدیۆییی وەرزشییە کە لە ساڵی ٢٠٠٢ لەلایەن کۆمپانیای ساوتێند ئینتەرەکتیڤەوە پەرەی پێدراوە و بەتایبەتی بۆ ئێکس بۆکس لەلایەن یوبی سۆفت بڵاوکراوەتەوە. پەرەپێدانی دێترۆو لە مانگی ئایاری ساڵی ١٩٩٩ وەک یارییەکی کۆمپیوتەرییی سەرھێڵ دەستیپێکرد. لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠١ کۆمپانیای ساوتێند گۆڕا بۆ بڵاوکراوەکانی کارپێکەری ئێکس بۆکس، ئەمەش ڕێگەی بە تیمەکە دا کە «سێبەری پێکسڵ» و «نەخشەی بەرکەوتن» و «ڕووناکی ئاوێنەیی» بەکاربھێنێت. کایەی دێترۆو لەسەر بزوێنەری کایەی سێ ڕەھەندی نێوخۆیی دروست کرابوو و یەکەم بەرھەمی گەورەی ساوتێند بوو.
-- Tessla (وتووێژ) ٠٨:٤٥، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
پشتگیری
- لەگەڵ لە ویکیپیدیای ئینگلیزی بەو ئاستەوە کراوەتە وتاری ھەڵبژێردراو. تەنیا ئەو داڕێژەیەی لە لێدوانی خوارەوە ئاماژەی پێکراوە بکرێتە کوردی. Nskoalj (لێدوان) ١٠:١٧، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
دژایەتی
بێلایەن
لێدوانەکان
- سڵاو، ئەم وتارەم پاڵاوتووە، گەر هەر ڕەخنە یان کێشەیەک هەبێت لەخوارەوە باسی بکەن، تا دەست بە چارەسەری بکەم، سوپاس. Tessla (وتووێژ) ٠٨:٤٧، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
- بەکوردی کردنی ئەمانە. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ١٠:٠٩، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
- زۆر سپاس @Sakura emad: ڕێک دەمھەویست ئەمەی بڵێم. Nskoalj (لێدوان) ١٠:١٦، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Nskoalj، @Sakura emad: وتارەکانیمان نەبوو بۆیە بەستەری سوورن، لەئێستایا خەریکی دروستکردنیانم. Tessla (وتووێژ) ١٠:٣١، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Tessla مەرج نییە حەتمەن ساز بکرێن، تەنیا ناوەکان بکرێنە کوردی تەواوە. Nskoalj (لێدوان) ١٠:٣٦، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Nskoalj: دەزانم، بەڵام دەمەوێت وتارەکە دەوڵەمەند و ئاست بەرز بێت. Tessla (وتووێژ) ١٠:٤٣، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Nskoalj: دەزانم، بەڵام دەمەوێت وتارەکە دەوڵەمەند و ئاست بەرز بێت. Tessla (وتووێژ) ١٠:٤٣، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Tessla مەرج نییە حەتمەن ساز بکرێن، تەنیا ناوەکان بکرێنە کوردی تەواوە. Nskoalj (لێدوان) ١٠:٣٦، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Nskoalj، @Sakura emad: وتارەکانیمان نەبوو بۆیە بەستەری سوورن، لەئێستایا خەریکی دروستکردنیانم. Tessla (وتووێژ) ١٠:٣١، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
- زۆر سپاس @Sakura emad: ڕێک دەمھەویست ئەمەی بڵێم. Nskoalj (لێدوان) ١٠:١٦، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
- ئەنجام
ھەڵبژێردرا Tessla (وتووێژ) ٠٦:٢٤، ١٩ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
- ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
بەڕێوەبەری ناسا
- ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
وتاری پاڵێوراو: بەڕێوەبەری ناسا (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)
کورتەی وتار: بەڕێوەبەران و یاریدەدەرانی ناسا، بەرزترین بەرپرسی ناسا، دەزگای نیشتمانیی فڕینی بۆشاییی ئەمریکایە. بەڕێوەبەر و سەرۆکی بڕیاردەری ناسایە، بەرپرسیارە لە دابینکردنی ڕوونکردنەوە بۆ دیدگای دەزگاکە و خزمەتکردن وەک سەرچاوەیەکی سەرکردایەتیی نێوخۆیی لەناو ناسادا. ھەروەھا خاوەن نووسینگە شوێنێکی گرنگی ھەیە لە چوارچێوەی سیاسەتی فڕینی بۆشاییی ئەمریکادا، و لەلایەن جێگری بەڕێوەبەرێکەوە یارمەتی دەدرێت. بەڕێوەبەر لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە، بە ئامۆژگاری و ڕەزامەندی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، دەستنیشان دەکرێت و دواتر بە ئارەزووی سەرۆک خزمەت دەکات. بێڵ نێڵسن، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا و ئاسمانی لە ٣ی ئایاری ٢٠٢١ەوە وەک بەڕێوەبەر دەستی بەکار کردووە.
-- Tessla (وتووێژ) ٠٩:٠٣، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
پشتگیری
دژایەتی
دژ زۆر زۆر کورتە. سپاس بۆ سازکردنی بەڵام بۆ وتاری باشیش نابێت. Nskoalj (لێدوان) ١٢:٢٢، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
بێلایەن
لێدوانەکان
Nskoalj: سوپاس بۆ دەنگەکە، بەڵام ئێمە کار لەسەر کورتی و درێژی بابەتەکە ناکەین. بابەتەکە تا چەند گرینگ بێت ئەوکات بڕیار لەسەر هەڵبژاردنی دەدرێت. ئەم وتارە نەک تەنھا لە ویکی ئینگلیزی بەڵکو لە چەند ویکییەکی تریش وتاری هەڵبژێردراوە و هەر لە ڕەگەوە خۆی کورتە، لە کۆمەڵگەدا بابەتەکە گرینگە بۆیە هەڵبژێردراوە. Tessla (وتووێژ) ١٤:٠٥، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Tessla: سەیرێکم کرد و لە ویکیپیدیاکانی ئینگلیزی، عەرەبی و فارسی کراوەتە وتاری ھەڵبژێردراو. ببورە ئەوکات نەمدیبوو و ئێوە ڕاست دەکەن؛ بۆیە ڕایەکم وەرگرتەوە. ئێستاش بۆچوونێکی وام نییە و پێم باشە بەڕێزانی تر ڕای لەسەر بدەن. Nskoalj (لێدوان) ٢٢:٥٠، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Nskoalj: هەرخۆی پێشتر وتاری تریشمان هەڵبژاردووە کە کورت بوونە، بڕوانە وتاری مارتن کیمی. تەنھا بابەتەکە گرینگ بێت لەوکاتەدا کورتیەکەی ئەکەوێتە سەر وتارە ڕەسەنەکە کە چۆنە. سوپاس بۆ تێگەیشتنت. Tessla (وتووێژ) ٢٢:٥٩، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Tessla بەڵێ وایە سپاس بۆ ئێوە. Nskoalj (لێدوان) ٢٣:٠٣، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Tessla بەڵێ وایە سپاس بۆ ئێوە. Nskoalj (لێدوان) ٢٣:٠٣، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Nskoalj: هەرخۆی پێشتر وتاری تریشمان هەڵبژاردووە کە کورت بوونە، بڕوانە وتاری مارتن کیمی. تەنھا بابەتەکە گرینگ بێت لەوکاتەدا کورتیەکەی ئەکەوێتە سەر وتارە ڕەسەنەکە کە چۆنە. سوپاس بۆ تێگەیشتنت. Tessla (وتووێژ) ٢٢:٥٩، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
- ئەنجام
ھەڵبژێردرا Tessla (وتووێژ) ١٢:٠٧، ٢١ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
- ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
سپەیس ئێکس
- ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
کورتەی وتار: کۆمپانیای تەکنەلۆژیی ئاشکراکەری بۆشاییگەری بە ناوی بازرگانیی بەربڵاوی سپەیس ئێکس (بە ئینگلیزی: SpaceX) کۆمپانیایەکی تایبەتی ئەمریکییە، کە کار دەکات لەسەر فڕینی بۆشایی و بەرھەمھێنەری بۆشایی. کۆمپانیایەکە لەلایەن ئیلۆن مەسکەوە لە ٦ی ئایاری ٢٠٠٢دا دامەزراوە بە ئامانجی کەمکردنی خەرجییە بۆشایییەکان و پڕۆژەکردنی تایبەتی لەسەر ھەسارەی مەریخ. کۆمپانیای سپەیس ئێکس چەندین مانگی دەستکردی ناردووەتە بۆشاییی ئاسمان بە ئامانجی گرێبەستنی تایبەتی ئینتەرنێت لە بۆشاییی ئاسمان بە ناوی پڕۆژەی ستارلینک. کۆمپانیایەکە پەرەی بە چەندین مەکۆی بۆشایی داوە، لەوانەش مەکۆی تایبەت و ناوازەییی سپەیس ئێکس دراگۆن، ھەروەھا چەندین کەشتیوانی گواستووەتەوە بۆ وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی بە ھەڵگری تایبەتی سپەیس ئێکس دراگۆن ٢. سپەیس ئێکس یەکەمین کۆمپانیایە کە بتوانێت مەکۆی بۆشایی بگەیەنێتە شوێنی مەبەست و بتوانێت بیگەڕێنێتەوە شوێنی خۆشی، یەکەمین کۆمپانیاش بوو توانی چەند کەشتیوانێک بگەیەنێتە وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی، ھەروەھا یەکەمین بوو لە فڕاندنی مووشەکی خولگەیی بە شێوەیەکی ستوونی و دابەزندنی بەشێوەیەکی ستوونی، ھەروەھا کۆمپانیایەکە توانی ٢٠ گەشتی تایبەت ڕەوانەی وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی بکات بە ھاوکاری و ھەماھەنگی لەگەڵ دەزگای بۆشاییی ئەمریکیی ناسا، ھەتا کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، بەھای کۆمپانیای سپەیس ئێکس نزیکەی ١٨٠ ملیارد دۆلاری ئەمریکی بەراورد کراوە.
--شەهید (لێدوان) ١٩:١٤، ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)
پشتگیری
- لەگەڵ.Aro Salar (لێدوان) ١٧:٤٩، ٥ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
- لەگەڵ وتارەکە لە ڕووی تەکنیکی و نووسینەوە لە ئاستێکی بەرز دایە و بەھۆی ئەوەی ئێستاش ھەر پەرەی پێدەدرێت، بە بۆچوونی من بێگومان وتاری ھەڵبژێردراو شایەنی وتارەکەیە. سپاس بۆ ئێوە. Nskoalj (لێدوان) ٢٣:٢٢، ٥ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
- لەگەڵ لێدوانم داوە، و کارم تێیدا کرد، ئێستا وتارێکی باشە. Tessla (وتووێژ) ٠٨:٥٨، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
دژایەتی
بێلایەن
- بێلایەن: دیارە وتارێکی ڕێکوپێکە و زەحمەتکێشانی پێوە دیارە، بەڵام پێم وایە هەندێک کورتە. لە ویکیپیدیاکانی ئینگلیزی و ئوکراینی درێژتر نووسراوە بەڵام کردویانە بە وتاری باش، کە دەکرێت لێرەش ئاوا بکەین، یانیش دەکرێ پەرەی پێبدەین و ئەو کات بۆ وتاری هەڵبژێردراو زۆر چاک دەبێت. زۆر سپاس و ئەوەش تەنیا بۆچوونی منە. Nskoalj (لێدوان) ٢٢:١٠، ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)
سڵاو بەڕێز @Nskoalj: زۆر سوپاس لۆ تێبینیەکەت، ڕاستە وەکو ویکیپیدیاکانی ئینگلیزی و ئۆکرانی نیە بەڵام ئەگەر بەراوردی بکەی بە ویکیپیدیای ئینگلیزی جیاوازییەکی زۆری نیە و وتارەکە مانای تەواو و شیکردنەوەی تەواوی بابەتەکەی تێدایە خوێنەر بە ئاسانی و بە تەواوی هەموو زانیاریەکانی پێدەگا، هەرچەندە بەردەوام هەوڵی باشترکردنیم دایە و بەردەوامیش دەیدەم، بەڵام جەنابتان ئەگەر پێشنیارێک یاخوود شتێک کە پێویستە چاکی بکەم تکایە ئاگادارم بکەوە، سوپاس. شەهید (لێدوان) ١٣:٠٥، ١ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Shahid tahir: بەڵێ وایە لە ڕووی تەکنیکییەوە کێشەیەکی وای تێدا نابینم، وتارێکی باشە و ھەروەھا پێویستمان بە وتارێکی ھەڵبژێردراوە کە پەیوەندیی بە زانست و ڕێکخراوە و ئەو شتانە ھەبێت. لە ڕێگای تووڵامزارەوە دەستکاریم تێدا کرد و ڕێکوپێکتری کرد. قەوارەی ئێستا ٨١ ھەزار بایتە، ئەگەر بکرێتە زیاتر لە ١٠٠ ھەزار بایت ئەوکات بەدڵ لەگەڵتانم، با بزانین ئەوانەی دیکەش چی دەڵێن. دیسان سپاس بۆ بەشدارییەکانی بەرێزت. Nskoalj (لێدوان) ١٤:١٠، ١ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
لێدوانەکان
- @Aram: @Aro Salar: @Tessla: @Paraw: @Kurd2021: @Sakura emad: @Zamand Karim: @Central Kurdish: و ھتد؛ ئێوە بۆچوونتان چییە؟ Nskoalj (لێدوان) ١٤:١٨، ١ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Aram: @Aro Salar: @Tessla: @Paraw: @Kurd2021: @Sakura emad: @Zamand Karim: @Aza: @Danial2703kurdistan:، هیج یەکێکتان پێشنیار یاخوود دژایەتی لەگەڵ وتارەکە هەیە بۆ ئەوەی ببێتە وتارێکی هەڵبژێردراو؟ شەهید (لێدوان) ٠٨:٣٨، ٥ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
@Shahid tahir: وتارەکە زۆر باش و سودبەخشە، بەڵام تکایە بەرزی بکەرەوە بۆ ١٠٠٠٠٠ بایت بۆ ئەوەی زیاتر شایەنی مافەکە بێت، چونکە وتارە هەڵبژێردراوەکان زیاتر لەدەورو بەری ١٠٠٠٠٠ بایت بۆ سەرووترن، من ڕازیم.Aro Salar (لێدوان) ١٧:٤٩، ٥ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
@Aro Salar: زۆر سوپاس لۆ سەرنجەکەت، لە کاتەکی کەم هەوڵ دەدەم بیگەینمە ئەو قەبارەیە. شەهید (لێدوان) ١٩:١٠، ٥ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Shahid tahir: پێش ھەموو شتێک بۆ وتاری باش باشترە؛ وتاری ھەڵبژێردراو ڕەنگە بە ساڵیش دەستکاریی تێدا نەکرێت چونکە وا دادەنرێت کە ھیچ کێشەیەکی نییە بۆیە ھەڵبژێردراوە. ماندووبوونی پێوە دیارە، بەڵام بێکێشە نییە. نەمخوێندووەتەوە، بەڵام بەپێی ئەم وەشانە کێشەکانی ئەمانەن:
- بەجێی بەستەردان بە بەشەکان، کەڵک لە داڕێژە:سەرەکی وەرگرە.
- لە بەشی سەرچاوەکان ٧٩، ٨٥ و ٨٦ سەرچاوەن؟
- ناونیشانەکانی سەرچاوەکان بە کوردییە؛ ناڵێم خراپە، بەڵام زۆرینەیان ڕێکەوتی پێگەکە و ڕێکەوتی سەردانیان بۆ دانەنراوە!
- بەگشتی و تا ڕادەیەک ناوەڕۆکی ویکیی ئینگلیزیی ھەیە، بەڵام سەرچاوەی کەمترە بۆیە لەوەی ئینگلیزییەکە کەمتر دێتە بەرچاوە. ⇐ئارام وتووێژ ٢٠:٠٠، ٦ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
- سڵاو @Aram: بە نسبەتی دەستکاری کردنی وتاری هەڵبژێردراو سەیری پێڕستی وتارە هەڵبژێردراوەکانی پێشوترم کرد زۆربەیان لەو بیرۆکەی جەنابتان دەرناچن و ڕەنگە وتار هەبێ ئێستاش پێویستی بە دەستکاری هەبێ، هەروەها پێش پاڵاوتن دەستکاری کراون و لە کاتی پاڵاوتن و دوای هەڵبژاردنیشیان، بەڵام کە ئێستا من وتارەکەم پاڵاوتووە بەکارهێنەران بیبینن بە ئامانجی ئەوەی هەر کەم و کوڕیەک جەنابتان یان هەر بەکارهێنەرێک کە دەتوانێ ئەو کەم و کوڕیانە ببینێ کە من نایانبینم یاخوود بە ئەزمونترن پێشنیار بکەن بەڵکو چاکیان بکەم پێش ببێتە وتارێکی هەڵبژێردراو.
- بەجێی بەستەردانی بەشەکان داڕێژە:سەرەکیم بەجێیان دانا.
- لە بەشی سەرچاوەکان ڕاستە ٧٩ و ٨٥ و ٨٦ سەرچاوە نین و تێبینین و ئەوانیشم چاککرد و کردمنە تێبینی.
- ناونیشانی سەرچاوەکان هەرچەندە بەردەوام پێم باشترە کوردی بێت و حەزم بەوەیە خوێنەر بە تەواوی و ئاسانی و شێوازەکی کوردیانە سەرچاوەکانیشی پێبگا، بە نسبەتی ڕێکەوتی پێگە و سەردانیان ڕاستە و زۆربەیان نیانە و هەوڵ دەدەم هەم بۆ ئەو وتارە زیادی بکەم و هەمیش لە وتارەکانی دیکە،
- لە کۆتایی پێموایە شایەنی وتاری هەڵبژێردراوە، بەڵام بێگومان چاوەڕێی کۆدەنگی و پەسەند کردنی دەکەم، سوپاس بۆ پێشنیار و سەرنجە بەجێیەکانت شەهید (لێدوان) ١٤:٤٢، ٧ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Shahid tahir: دەستت خۆش کە تێبینییەکانت لەبەرچاو گرت. منیش دەستێکم پێیدا ھێنا. بێجگە لە ڕێکەوتەکان، ئەوەی بمێنێ باسی بکەم کەوانەکانە کە زۆر و بەبێ ڕێسای خاڵبەندی بەکاربراون وەک «کەناڵی (CNBC)» کە لێرەدا ھیچ پێویست بەو کەوانانە ناکات و بە ڕای من باشتریشە ھەر وا بنووسرێت: کەناڵی سی ئێن بی سی. ⇐ئارام وتووێژ ١٩:٤٢، ٧ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Aram: زۆر سوپاس، دەستەکانت خۆش تێبینیەکانت لە جێی خۆیدا بوون و ئەوەی کەوانەکانیش چارە دەکەم. شەهید (لێدوان) ٠٨:٣٣، ٨ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
- لێدوان: @Shahid tahir: سپاس بۆ ھەوڵەکانت. تۆ ناوەکەیت بەدروستی وەرنەگێڕاوە. ھەڵەکان: یەکەم، ئەمە کۆمپانیا نییە، کۆرپۆرەیشنە. بنۆڕە en:corporation. ئەگەر جیاواز نەبا، وتاری جیای نەدەبوو. دووەم، technologies ئەبێتە تەکنۆلۆژیاکان نەک تەکنەلۆژی. سێیەم، تا ئێستا وشەیەکی گونجاومان بۆ exploration نییە. یەکێ ئەڵێ دۆزینەوە، یەکێ تر ئەڵێ توێژینەوە و ھتد. ئاشکراکردنیش باش بێ (کە پێم وا نییە)، ئەمەی ئێستا ھەڵەیە. ئاشکراکەر ناوی بکەرە و ئەبێتە explorer. چوارەم، space یانی بۆشایی. ئەو گەری -یە زیادەیە. ئەمە بەس ناوەکەی، ئەبێ ناوەرۆکەکەی چۆن بێ! Gêjełûk ١٥:٣٥، ٧ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Gejeluk: سوپاس بۆ سەرنجەکەت، ناوی وتارەکە بە شێوەیەکی سەرەکی سپەیس ئێکسە، بەڵام ئازادی لە دەستکاریکردن و بەرەوێشبردنی وتارەکە و دەستخۆشیت لێدەکەم بەڵام هەوڵ بدە لەجێی (کۆرپۆرەیشنە و ئێکسپلۆرەیشن) ناوێکی گونجاو و کوردی دابنێ، واتا مەبەستم ئەوەیە بە گشتی خوێنەر بە تەواوی لە مەبەستی وتارەکانمان بە گشتی تێبگا خۆ ئەگەر بەو شێوازە بێ دەیان وشەی ئینگلیزی هەیە بەرامبەرەکەی وشەی کوردی نیە، ناشبێ هەمان وشەکە بەکاربهینینەوە دەبێ وشەیەکی بەدیل و مانداری هەمان وشە ئینگلیزیەکە بدۆزینەوە، بەڕاستی پێموایە جەنابتان زۆر خەمخۆرن بەڵام چی بکەین بەدیلی وشەکە نیە خۆ لە دەسەلاتی من و تۆ نیە، بە نسبەتی تەکنەلۆژیاکان جەنابتان ڕاستن. دووبارە سوپاس شەهید (لێدوان) ١٥:٤٥، ٧ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
Shahid tahir: سڵاو، هەروەک لە سەرەوەش وتراوە کە لەڕووی تەکنیکەوە باشە و ماندووبوونی پێوە دیارە، بەڵام سەرنجی ئەوەم دا کە وتارەکە وشەی بیانی زۆری تێدایە و هەڵبەت چەند بەستەرێکی ناپێویستیشم لەڕێی خۆمەوە چاک کرد. لە کاتێکی پێویست و نزیکدا دەستکاری تێدا دەکەم و ئەو کەم و کوڕیەی تێ ناھێڵم. Tessla (وتووێژ) ١٦:١٤، ١٣ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
سڵاو @Tessla:، سوپاس بۆ دەستکاریکردنی و باشترکردنی وتارەکە، سەرنجەکەت ڕاستە و دەکرێ هۆکارەکەی بگەرێنمەوە بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی وتارەکە دەخوێننەوە لە ڕووی زانستی باشتر تێبگەن لە وتارەکە، هەرچەندە بەپێی پێویست وشەکان بەکارهاتووە بەڵام ئەگەر لەگەڵ رێکار و مەرج و یاسای وتاری هەڵبژێردراو ناگونجێ ئەوا دەتوانم چاکیان بکەم و سوپاس کە جەنابیشتان هەوڵی باشترکردنی دەدەن. شـــــەهــــیـــد (لێدوان) ٠٧:٥٩، ١٤ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
Shahid tahir: لەڕاستیدا ئەم وشانە کاریگەری دەکەنە سەر وتارەکە و ڕێگری دەکەن لەوەی ببێتە وتاری هەڵبژێردراو بۆیە منیش باسم لێی کردەوە، گەر بتوانیت چاکیان بکەیت باش دەبێت، خۆشم خەریکی دەبم. Tessla (وتووێژ) ١٠:٥٠، ١٤ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
- ئەنجام
ھەڵبژێردرا Tessla (وتووێژ) ٢١:٤٠، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
- ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
تەھماسبی یەکەم
پەڕەی پاڵاوتن
وتاری پاڵێوراو: شا تەھماسبی یەکەم (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)
کورتەی وتار: تەھماسبی یەکەم (بە فارسی: تهماسب یکم؛ لەدایکبووی ٢٢ی شوباتی ١٥١٤ – مردووی ١٤ی ئایاری ١٥٧٦) دووەم شای ئێرانی سەفەوی بوو، کە لە ساڵانی ١٥٢٤ تا ١٥٧٦ لە دەسەڵاتدا بوو. کوڕە گەورەی ئیسماعیلی یەکەم و ھاوژینە سەرەکییەکەی، تاجلو خانم بوو. دوای مردنی باوکی لە ٢٣ی ئایاری ١٥٢٤، تەھماسب حوکمی گرتە دەست و توانی سیاسەتێکی ھاوسەنگ وەربگرێت و چارەسەرێکی ناوەندی بۆ کێشە ئایینییەکان دابنێت، ھەروەک لە سەردەمی ئەودا ئەدەب و ھونەر گەشەیان سەند.
بەخێربێیت . ههوڵم دا بۆ نووسینی ئهم بابهته، و پێم وایه شایانی ئهوهیه له باشترین وتارهكانی ویكیپیدیای كوردیدا بێت، چاوهڕوانی دهنگی ئێوهشم.Hamaredha (لێدوان) ١٦:٤٤، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)
پشتگیری
لەگەڵ مامۆستا (لێدوان) ٢٠:١٨، ٧ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)
دژایەتی
- دژ گەر دواکار وەڵام نەدات بەدەستەوە، جا بۆ ئەم پاڵاوتنە بمێنێت؟.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ١٧:٠٠، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)
بێلایەن
- بێلایەن من پێموایە ئەو شێوەی ئێستا بۆ وتاری باش دەبێت. بەڵام دەکرێت زیاتر پێداچوونەوەی بۆ بکرێت و بگاتە ئاستی وتاری ھەڵبژێردراو. Nskoalj (لێدوان) ١٦:٠١، ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)
لێدوانەکان
- لێدوان: بەڕای من بەشەکانی پێویستی بە جیاکردنەوەی زیاتر ھەیە، و دەستپێکەکەشی پێویستە وای لێ بکرێت کە ھەموو وتارەکە کورت بکاتەوە، واتە کورتەی بەشەکانی تریش ھەبن لە دەستپێک. مەبەستی دەستپێک ئەوەیە ناوەڕۆکی ھەموو وتارەکە بە پوختی بخاتە بەر دەستی خوێنەر.--◂ ئێپین ♬ ٠٧:٢٥، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)
- @Épineسوپاس بۆ ڕای ئێوە و بۆ سەرنجەکانتان، لە کاتی نووسینی ئەم بابەتەدا هەموو ئەو شتانەم لەبەرچاو گرت کە لە دوایین نامەکەتدا باست کرد، بۆت دەردەکەوێت کە پێشەکی بابەتەکە کورتەیەک لە ژیاننامەی ئەم کەسایەتییە مێژووییە، مەبەستم ئەوەیە، ئەگەر پێشەکییەکە بخوێنیتەوە لە کورتە چیرۆکی ژیانی ئەم کارەکتەرە تێدەگەیت بێگومان من زیادم کرد بابەتەکە چەندین سەرچاوەی تێدایە کە پشتگیری لە ڕەسەنایەتی چیرۆکی ژیانی ئەم کارەکتەرە دەکەن، بۆ هەر بەشێکیش چەندین بابەتم بۆ زیاد کردووە لە چیرۆکی ژیانی ئەم کارەکتەرە هیوادارم لە گۆشەیەکی ترەوە بابەتەکە بخوێنیتەوە و تێبینی ئەوە بکەن کە ئەم بابەتە ئینسایکلۆپیدییە و نزیکەی هەموو شتێکی لەبارەی ژیانی سوڵتانی سەفەوی گرتووەتەوە، سوپاس Hamaredha (لێدوان) ١٣:٢٤، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)
@Hamaredha: چەند هەلەیەکم بینی لەناو وتارەکە ئەویش ناوی شا تەهماسب بوو بەڵام تۆ نوسیبووت تەحمەسپ، ئەتوانی هۆکاری ئەوەم بۆ ڕوونبکەیتەوە، گەر بزانم بۆ ئەوا خۆشم یارمەتیت دەدەم لە باشترکردنی وتارەکە.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ٠٩:٤٦، ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)
- بەڕێز @Aram: تکایە ھەڵبژاردن یان ھەڵنەبژاردنی ئەو وتارە ڕوون بکەوە، سپاس. Nskoalj (لێدوان) ١٨:٢٧، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Nskoalj: پێش ھەموو شتێ من وتارەکەم نەخوێندووەتەوە و پێداچوونەوەشی لەلای منەوە بۆ نەکراوە. من لێرەدا وا نابینم کە بەکارھێنەران لەگەڵ ئەوە بن وتارەکە بکرێتە وتارێکی ھەڵبژێردراو، بەڵام ئەو مافەش بە خۆم نادەم ئەنجامی وتارەکە ڕاگەیەنم؛ ھەست دەکەم قسەی زیاتری لەسەر دەکرێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٨:٤٦، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- زۆر باشە، من ئەو وتارم ئەنجامەکەی ڕاگەیاند بەھۆی ژمارەی دەنگەکانەوە (٣ لەگەڵ و ٠ دژ)، بە بۆچوونی تۆ ئەگەر کاتەکەی زوویە تکایە پێم بڵێ تاوەکوو دەستکارییەکەم پووچەڵ بکەمەوە. Nskoalj (لێدوان) ١٨:٥٣، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Nskoalj: پێم وایە شایەنی بوون بە وتارێکی ھەڵبژێردراو ھەبوو. سەبارەت بەوەی کە ئەو دەستکارییەت بەسە بۆ کردنی وتارێک بە ھەڵبژێردراو یان نا، نەخێر، ئەوەندە بەس نییە. وا بزانم کاتی ئەوە ھاتووە فێرکارییەک بۆ کردنی وتارێک بە ھەڵبژێردراو دروست بکەم. کە دروستم کرد، ئاگادارت دەکەمەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٩:١٥، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Nskoaljبوونی ئێوە و بەشداریتان لە باشترکردنی بابەتەکە و هەموارکردنەوەی و سڕینەوەی هەڵەکان بابەتێکی ئەرێنییە کە بەشدارە لە پەرەپێدانی بابەتەکە و ئەمەش یارمەتیدەرە لە پەرەپێدانی بابەتەکە بۆ باشتر. Hamaredha (لێدوان) ١١:٢٥، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- زۆر باشە مەمنوون دەبم. دەستکارییەکم گەڕاندەوە، باشتر وایە زیاتر بۆچوونی لەسەر بدرێت. Nskoalj (لێدوان) ٢١:١٠، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Nskoaljسڵاو، سوپاس بۆ هاوکاریتان، وە بەخێرهاتنی هەر هاوکارییەکتان دەکەم بۆ باشترکردنی ئەم بابەتە، ئەگەر هەر تێبینییەکتان هەیە لەسەر بابەتەکە، تکایە هاوکارم بن بۆ باشترکردنی بابەتەکە بەرەو باشترین و گونجاوترین فۆرم بۆ پەرەپێدانی ئەم بابەتە، و هەر هەموارکردنەوەیەک کە بە گونجاو دەزانیت هیوادارم بۆم دابین بکەن و یارمەتیم بدەن لەو کارەدا سوپاس بۆ ئێوە Hamaredha (لێدوان) ١١:٢٣، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Nskoalj
- هیوادارم هاوکارم بن بۆ سڕینەوەی هەر هەڵەیەک کە لە بابەتەکەدا دۆزراوەتەوە و بەرەو باشترین شت باشتری بکەم و ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەرزکردنەوەی کوالیتی بابەتەکان لە ویکیپیدیای کوردیدا Hamaredha (لێدوان) ١١:٣٠، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Aram
- بەخێربێن برای ئازیزم، بۆچوونی تۆ و قسەکانت زۆر گرنگە بۆ من، ئەگەر هەر تێبینییەکت هەیە، پێم خۆشە هاوکاریم بکەیت بۆ باشترکردنی بابەتەکە بۆ باشترکردنی، هیوادارم بابەتەکەت بەدڵ بێت. Hamaredha (لێدوان) ١١:٢٧، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Hamaredha: ساحێو فەرموو بی عەزیزم. بەخوا لە ئێستادا من پێم ناکرێ کات بۆ بەسەرداچوونەوە دانێم. ئەگەر ھەر کارێکی ترم لە دەست دێت، بانگم بکەن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٢:٠١، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- ھیوادارم بتوانین کاری زیاتری لەسەر بکەین تاکوو بگاتە ئاستی وتاری ھەڵبژێردراو. Nskoalj (لێدوان) ١٣:١٤، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- زۆر باشە، من ئەو وتارم ئەنجامەکەی ڕاگەیاند بەھۆی ژمارەی دەنگەکانەوە (٣ لەگەڵ و ٠ دژ)، بە بۆچوونی تۆ ئەگەر کاتەکەی زوویە تکایە پێم بڵێ تاوەکوو دەستکارییەکەم پووچەڵ بکەمەوە. Nskoalj (لێدوان) ١٨:٥٣، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Nskoalj: پێش ھەموو شتێ من وتارەکەم نەخوێندووەتەوە و پێداچوونەوەشی لەلای منەوە بۆ نەکراوە. من لێرەدا وا نابینم کە بەکارھێنەران لەگەڵ ئەوە بن وتارەکە بکرێتە وتارێکی ھەڵبژێردراو، بەڵام ئەو مافەش بە خۆم نادەم ئەنجامی وتارەکە ڕاگەیەنم؛ ھەست دەکەم قسەی زیاتری لەسەر دەکرێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٨:٤٦، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- بەڕێز @Aram: تکایە ھەڵبژاردن یان ھەڵنەبژاردنی ئەو وتارە ڕوون بکەوە، سپاس. Nskoalj (لێدوان) ١٨:٢٧، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- ئەنجام